پوتن دەڵێت ڕووسیا دەیەوێت شەڕ لە ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕووسیا خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکرانیایە کە ئەمەش هەر دەبێت چارەسەری دیپلۆماسی لەخۆبگرێت.

پوتن ئەم لێدوانەی دوای ڕۆژێکبوو دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی میوانداری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای کرد و بەڵێنی بەردەوامی و پشتگیری نەگۆڕی ئەمریکای پێدا.

پوتن وتی: ئامانجمان سووڕاندنەوەی ململانێ سەربازییەکان نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە کۆتاییهێنان بەم شەڕە. "ئێمە هەوڵدەدەین بۆ کۆتاییهێنان بەمە و بێگومان تا زووتر باشترە".

جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، پوتن " ئاماژەی ئامادەبوونی تەواوی بۆ دانوستان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ نیشان نەداوە "، ئەوەی دەستیپێکرد کاتێک کە مۆسکۆ لە ٢٤ی مانگی دوودا هێزی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد.

کیربی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت "تەواو بە پێچەوانەوە". "هەموو ئەو کارانەی کە ئەو (پوتن) لەسەر زەوی و ئاسماندا دەیکات، قسە لەسەر پیاوێک دەکات کە دەیەوێت بەردەوام بێت لەوەی توندوتیژی باڵ بەسەر گەلی ئۆکرانیا بکێشێت، و جەنگەکە پەرەپێبدات".

کیربی دووپاتیکردەوە کە بایدن کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتن، بەڵام تەنها دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا سووربوون لەبارەی دانوستانەکان نیشانبدات و دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا.

ڕووسیا بە بەردەوامی ڕایگەیاندووە کە کراوەیە بۆ دانوستان، بەڵام ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی گومانیان لە فێڵێک هەیە بۆ کڕینی کات دوای زنجیرەیەک شکست و پاشەکشەی ڕووسیا کە زەبری ١٠ مانگی شەڕەکەی لە بەرژەوەندی کیێڤ وەرچەرخاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز