بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەوور، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کارو چالاکی و ڕووداوەکانی ئەم ساڵی ڕاگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی 121 دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراونەتەوە و 191 تۆمەتباریش دەستگیرکراون کە 11 لەو تۆمەتبارەکان بە ڕەگەز سوری و ئێرانی بوون.
موقدەم ڕێبەند یار ئەحمەد ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەڕێگەی هێزەکانیانەوە لە بەڕێوبەرایەتی و یاریدەدەریەکان توانیوویانە 191 تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە تاوانەکانیان بریتی بوون لە هەڕەشە و ڕفاندن و تەزویر و سەرپێچی و قاچاخچێتی و هەوڵدان بۆ کوشتن و چەکی بێ مۆڵەت "
لە هۆبەی تیرۆری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بە پێی ووتەی موقدەم ڕێبەند یار ئەحمەد " 12 دۆسیەی لێکۆڵینەوە تۆمارکراون لەو چوارچێوەیەشدا 8 تۆمەتبار لەهەردوو ڕەگەز دەستگیرکراون و ژمارەیەک لە دۆسیەکانیش لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان".
لە هۆبەی مادەی هۆشبەر لە سنوری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بە پێی ئامارەکان" 69 پەڕاوی لێکۆڵینەوە تۆمارکراون و 51 تۆمەتباریش دەستگیر کراون کە (10) لە تۆمەتبارەکان بەڕەگەز ئێرانی بوون ، (8) لە تۆمەتبارەکانیش لە سێکتەری سەربازی بوون جۆری مادەکانیش کە پێیان گیراوە پێکهاتووە لە (ترلیاک و حەشیش و هێرۆین و ترمادۆڵ و شادانە "
ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش شارەزوور ئاماژەیان بەوەکردووە لە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران 23 دۆسیەی لێکۆڵینەوە تۆمارکراون و لە مەرزی شۆمێ – تەوێڵە کە مەرزێکی هاوسنوریە لەنێوانی هەرێمی کوردستان و ئێراندا (57) تۆن 237 کلیلۆ خۆراک بەهۆی نەشیاویەوە ڕێگە نەدراوە بهێنرێتە هەرێمی کوردستان و (6) هەزار پارچە حەبی جۆری ( ڕیلف) کە مامەڵەکردن پێوەی قەدەغەیە دەست بەسەرکراون .
Your browser doesn’t support HTML5