داوای بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و پابەند بوونی بە ڕێکەوتنامەی ڕۆماوە دەکرێت کە عێراق لە 15ی مانگی دووی ساڵی 2005 پاش دووهەفتە لە واژۆکردنی le ڕێکەوتنامەکە کشاوەتەوە، لە کاتێکدا ڕێکەوتننامەکە قەدەغەی تاوانە کۆمەڵکوژییەکان دەکات، شارەزایانی یاساش بیانووەکانی عێراق بۆ کشانەوە بە لاواز دەبینین، ئەوەش بە دەرئەنجامی نەبینینی سکاڵاکانی کورد لەسەر داعش و جینۆسایدی مەزهەبی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەزانن.
مەنزەرعەلی چالاکوانە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ترسمان هەیە لە حکومەتی عێراق، هەرچەندە یاساکانی سەردەمی بەعس لابراون، بەڵام نیەت پاکی نیە بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانە دووبارە نەبنەوە، بینیمان لە ساڵی 2014 لەسەر دەستی داعش بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە ئێزدییەکان جینۆساید کران بەڵام حکومەتی عێراقی هەڵوێستی نەبوو."
د. ئاوارە حسێن پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لە کاتی کۆنفرانسی دامەزراندنی ئەم دادگایە لە ڕۆما کە بەڕێوەچوو نوێنەری عێراق ئاماژەی بە پاساوی عێراق کرد و داوای کرد سزای لە سێدارەدان بوونی هەبێت، ئەمە لە پەیڕەوی بنەڕەتی دادگاکە پەیڕەو نەکرا، بە ئەندام بوونی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کە نیەتی ئەنجامدانی تاوانیان هەیە بترسن لە دەرئەنجامەکانی، هیچ پاساوێکی ڕەوا نیە بۆ ئەندام نەبوون و هیچ هەوڵێکیش لە ئێستادا نیە بۆ ئەندام بوونی.
لە کاتی بە ئەندام نەبوونی عێراق لە داداگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، هەموو ئەو سکاڵاییانەی لەسەر وڵاتان بۆ تاوانەکانی جینۆساید و کۆمپانیا و ئەو وڵاتانەی هاوکاری 'سەدام حسێن'یان کردووە بۆ کۆمەڵکوژییەکانی کورد تۆمارکراون، بەڵام وەک پێویست نەبینراون لەلایەن دادگای وڵاتەکانەوە، لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیبارانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"وەفدێکان سەردانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیان کردووە، ئەو کەیسانەی لە پێش بەرواری دامەزراندی دادگاکەوەن لە دادگاکە وەرناگیرێن، بەڵام بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگاکەدا هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی تاوانی نێودەوڵەتی."
لە ساڵی 1998وە نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژە بڕیاری پێکهێنانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی پەسەند کردووە، ئەوکات 130 وڵات دەنگیان بە پێکهێنانی داوە و 25 وڵاتیش بێدەنگیان هەڵبژاردووە و 7 وڵاتیش دژی پێکهێنانی دادگاکە بوون یەکێک لەوانە عێراق بوو، لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی 20 کەسایەتی و کۆمپانیا لەلایەن تیمی پارێزەرانی جیهانیەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە کە هاوکاری عێراق بوون لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بە ئەندام نەبوونی عێراق لە داگاکەدا هۆکارێکە بۆ ئەوەی دادبینییەکان لە دادگای وڵاتەکانی خۆیان نەبینرێن.
Your browser doesn’t support HTML5