ستۆڵتنبێرگ داوای چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەکات

بەگوێرەی چاوپێکەوتنێک کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.

ستۆڵتنبێرگ بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی دی پی ئە ی (DPA) ی وتووە "داوا لە هاوپەیمانان دەکەم زیاتر کار بکەن، تا لە هەموو بەرژەوەندییە ئەمنییەکانمانە دڵنیابین لە سەرکەوتنی ئۆکرانیا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستی بە تەقەمەنی و پارچەی یەدەگ "زۆرە".

هەفتەی ڕابردوو، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکدا بۆ کۆمەڵێک سەرکردەی ڕۆژئاوا داوای کرد کە کۆمەڵێک چەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرفراوانیان پێبدرێت بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشی ڕووسیا.

هەروەها ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو نزیکەی دوو ملیار دۆلاری هاوکاری سەربازی زیادەی ڕاگەیاند، لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت کە پارێزگاری لە فڕۆکە و موشەکی کروز و بالستیک پێشکەش دەکات.

ستۆڵتنبێرگ، بە دی پی ئە ی (DPA) ی ڕاگەیاندووە، پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا خێراترین ڕێگەی ئاشتییە.

ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئەم کارەی ڕووسیایان بە دەستبەسەرداگرتنی زەوی ناودەبەن و سزایان سەپاندوە بۆ ئەوەی هەوڵی پەکخستنی هەڵمەتەکەی بدەن.

شەڕی 11 مانگە دەیان هەزار کەسی کوشتووە و ملیۆنان کەسی لە ماڵەکانیان دەربەدەر و شارەکانی وێران کردووە و ئابووری جیهانی هەژاندووە و نرخی وزە و خۆراکی بەرزکردووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز