فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەخرێتەخوارەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، سیستەمی بەرگری لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق کە هێزی ئاسمانی ئەمەریکای لێیە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە لە کاتێکدا کە لە نزیک بنکەکە دەسوڕایەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن ڕوون نییە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ئەرکی چاودێریدا بووە یان بۆمبی پێبووە. هیچ زیانێکی گیانی و دارایی ڕنەگەیەندراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەک کراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و زۆربەی جاریش گروپەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە تۆمەتبارکراوەن.

لە ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا سیستەمی بەرگری دژە موشەکی گواستەوە بۆ ئەو بنکەیە.

سەرچاوە : ڕۆیتەرز