یاریزانێکی شەترەنجی ئێرانی بەبێ پۆشینی حیجاب بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکاندا دەکات

Your browser doesn’t support HTML5

سارا خادم یاریزانێکی شەترەنجی ئێرانیە و بەبێ حیجاب بەشداری لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی FIDEی شەترەنجی جیهانی کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری ئەلماتی بەڕێوەچوو، سەرچاوەیەکی نزیک لە خۆی دەڵێت هۆشداری دراوەتێ کە نەگەڕێتەوە بۆ ئێران بەهۆی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکە بەبێ پۆشینی حیجاب.