مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە دەتوانێت لە سەرەتای مانگی دوودا چاوی بە فەیسەڵ میقداد هاوتا سورییەکەی بکەوێت و ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هەفتەی داهاتوو ئەو دووانە کۆببنەوە.
دیدارێکی لەو شێوەیە دەبێتە بەرزترین ئاستی دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە دوای دەستپێکردنی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011.
تورکیای ئەندامی ناتۆ بەشێکی گەورەی لەو ململانێیەدا بینیوە، پشتیوانی لە نەیارانی بەشار ئەسەدی سەرۆک سوریا ئەسەد دەکات و هێزی ناردووە بۆ باکور. مۆسکۆ هاوپەیمانی سەرەکی ئەسەدە و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا داوای ئاشتەوایی لەگەڵ ئەنقەرە کرد.
چاوشئۆغڵو لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا وتی هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە نییە بەڵام "بە زووترین کات" بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسێکی باڵای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە پێش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک دیاری بکرێت، بەڵام چاوشئۆغڵو ڕایگەیاندووە، بەم زووانە ئەوە ڕوونادات.
وتیشی: "پێشتر وتوومانە کە هەندێک پێشنیاز هەبووە بۆ وادەیەک بۆ هەفتەی داهاتوو بەڵام لەگەڵ ئێمە نەگونجاوە، دەکرێت سەرەتای مانگی دوو بێت، ئێمە کار لەسەر وادەیەک دەکەین".
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز