سێ فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل کوژران

کاربەدەستانی تەندروستی فەلەستین ڕایانگەیاند کە سێ فەلەستینی ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی هەڵمەتەکان کە بووە هۆی پێکدادان لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەیان لێکرا و کوژران.

یەکێکیان لە کاتی هەڵمەتێکی سوپا لە کەمپی پەنابەرانی قەلەندیە کوژرا.

سوپای ئیسرائیل باسیان لەوە کردبوو کە لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژاوا دەستبەسەر و دەستبەسەرداگرتنی چەکیان ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شوێنێکی قەلەندیە سەربازەکان کەوتوونەتە بەر هێرشی خەڵکی ناوچەکە و بە شێوازی بڵاوەپێکردن و تەقەی زیندوو وەڵامیان داوەتەوە.

بەگوێرەی کاربەدەستانی فەلەستینی لە دوو هەفتەی یەکەمی ساڵی 2023دا، ، هەشت فەلەستینی لە هەڵمەتەکاندا کوژراون. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی نەکوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز