زانیارییەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان سی دی سی (CDC) ڕۆژی هەینی دەریخستووە جۆرە نوێیەکەی ئۆمیکرۆن ئێکس بی بی 1.5 ) ( XBB.1.5 نزیکەی نیوەی حاڵەتەکانی کۆڤید-19ی ئەمەریکا پێکبهێنێت.
بەپێی خەمڵاندنەکان 49.1%ی تووشبووانی کۆڤید نیشانەی ئەم جۆرە نوێیەیان پێوە دیاربووە لەم هەفتەیەی کە لە 21 مانگ تەواودەبێت، کە زیادیکردووە لە چاو هەفتەی ڕابردوو کە لە 37.2%.
جۆرە نوێیەکەی ئۆمیکرۆن کە تێکەڵەیەک لە دوو ژێر گۆڕاوەی دیکەی ئۆمیکرۆن، بە خێرایی لە ئەمەریکا، بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بڵاوبووەتەوە.
دانیال ڕۆدز، بەرپرسی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی لە کلینیکی کلیڤلاند دەڵێت: "XBB.1.5 گۆڕانکارییەکی زیادەیە لەسەرووی XBBی بنەڕەتی کە پێیان وایە توانیویەتی کاربکاتە سەر خانە مرۆڤەکانمانەوە و بە ئاسانی ببێتە هۆی هەوکردن".
تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند کە XBB.1.5 لە ئاستی جیهانیدا لە زیادبووندایە و لە زیاتر لە 25 وڵاتدا دەستنیشانکراوە.
بەپێی داتاکانی سی دی سی، ژمارەی تووشبووان بە کۆڤید- 19 لە هەفتەیەکدا کەمێک دابەزیوە، دوای ئەوەی لە مانگی دوانزەدا و سەرەتای مانگی یەکدا بەرزتربوو.
هێشتا ڕوون نییە کە ئایا XBB.1.5 بتوانێت ببێتە هۆی شەپۆلێکی تایبەتی تووشبوون بە پەتا لە جیهاندا، بەڵام زانایانی پەتا دەڵێن دەرزییەکانی ئێستای بەهێزکەر هەندێک پارێزگاری لە نیشانە توندەکان و خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن دابین دەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز