وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە داوای خۆڕاگری کرد دوای توندوتیژییەکان لە ئیسرائیل و کەرتی ڕۆژئاوا کە پەرەسەندنێکی دیکەی ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی لێکەوتووەتەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئێمە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە ئەم پەرەسەندنەی ڕووداوەکان دەبینین، و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین خۆڕاگڕبن و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی پێویستی بەپەلەی دەستپێکردنەوەی وتووێژێکی بنیاتنەری فەلەستین و ئیسرائیل و دەستبەرداربوون لە کردەوە تاکلایەنەکان هەیە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە له رووداوێكی تهقهكردندا لە پەرستگەیەکی جووەکان لە ناوچەی نەبی یەعقوب لە باکوری قودس، حەوت هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژران و زیاتر لە 10 کەسیش برینداربوون. دواتریش تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرا.
ئەم تەقەکردنە دوای ئەوە هات کە لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل لە کەمپی پەنابەرانی جێنین لە کەناری ڕۆژئاوا 9 فەلەستینی کوژران.
سەرچاوە/ فرانس پرێس