سەرۆکی پێشووی پاکستان ژەنەڕاڵ پەروێز موشەڕەف لە دوبەی کۆچی دواییدەکات

Musharaf

پەروێز موشەڕەف، سەرۆکی پێشووی پاکستان کە لە وڵاتەکەی دوورخرابووەوە، ڕۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانەیەکی دوبەی لە تەمەنی 79 ساڵیدا دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

ژەنەڕاڵ موشەڕەف کە لە "شەڕی دژ بە تیرۆردا" هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکا بوو لە ساڵی 1999 لە کودەتایەکی سەربازی بێ شەڕدا دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و کاتێک هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر بۆ سەر ئەمەریکا لە ساڵی 2001 ڕوویدا ئەو لە یەک کاتدا وەک سەرۆکی سوپای پاکستان، فەرماندەی گشتی و سەرۆکی پاکستان مامەڵەی دەکرد.

ئەو ژەنەراڵە دووجار دەستووری هەڵپەسارد و تۆمەتبارکرا بە ساختەکاری لە ڕیفراندۆمێکدا بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەی بەهێزتر بکات، هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی بەربڵاو لەنێویاندا کۆکردنەوەی نەیارەکانی لە ماوەی نزیکەی نۆ ساڵی دەسەڵاتیدا.

سەرەڕای ئەوەش، لە کاتی هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستانی دراوسێی ئەو بوو بە هاوپەیمانی سەرەکی واشنتن لە هەرێمەکەدا.

لە پاکستان کە ژەنەڕاڵی سەربازی دەسڵاتێکی باڵای هەیە و پشتیوانییەکی بەرچاوی هەیە، موشەڕەف کەسایەتییەکی مشتومڕ لەسەر بوو.

نەعیمول حەق ساتی تەمەن 69 ساڵ لە بازاڕێکی ئیسلام ئاباد بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت " شتی چاکەشی هەبووە."

ئەو فەرمانبەرە خانەنشینە گوتیشی " بەڵام یەكێک لە شتەکانی کە لە مێژوودا لە یادناچێت ئەوەیە کە پێشێلی دەستوری کرد، گرنگترین شتی وڵاتیک دەستورەکەیەتی."

موشەڕەف تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بوو کە بە ئامیلۆیدۆسیس ناسراوە و هاوینی ڕابردوو خێزانەکەی ڕایانگەیاند کە هیچ ئاسۆیەکی چاکبوونەوەی نییە.

سەرچاوە: فرانس پرێس