بەرپرسانی عێراق و هەێمی کوردستان دڵگرانی خۆیان بەهۆی بوومەلەرزە کوشندەکەی تورکیا دەردەبڕن و هاوکاری پێشکەش بو تورکیا دەکەن.
سەرۆکی عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید دەڵێت " بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە گوێبیستی هەواڵی کەوتنەوەی قوربانیان دەکات لە ئاکامی ئەو بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ لە سوریا و تورکیای دا. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکانیان دەکەین و هزر و بیرمان لای دوو گەلی دۆستە لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا. داوای ڕەحمەتی خودا بۆ قوربانیەکان دەکەین و خودا سەبووری و دڵنەوایی بە خێزان و ئازیزانیان بدات و بریندارەکان بە خێرایی چاکببنەوە."
نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆک وهزیران دەڵێت "محهمهد شیاع سودانی هاوسۆزی و هاوخهمی قوڵی دهربڕی لهگهڵ قوربانیانی ئهو بومهلهرزهیهی كه بهرهبهیانی ئهمڕۆ دوشهممه، ناوچهكانی ههرێمی كوردستانی عێراق و باشوری توركیا و باكوری سوریای گرتهوه".
هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکە عێراق تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕەوانەی تورکیا و سوریا دەکات تا هاوکاربن بۆ هەوڵەکانی بەهاناچوونی قوربانیان و دابین کردنی خۆراک و سوتەمەنی.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاندووە بە مەبەستی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان لە کاتێکدا ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو هاووڵاتیان دروست بوو بەهۆی ئەوەی کە لە پارێزگای دهۆک و هەولێریش هەست بە بوومەلەرزە کرابوو.
بەرپرسانی هەرێمیش هاوخەمی خۆیان ڕادەگەیەنن و دەستی هاوکاری درێژدەکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت "بیر و نزاکانم لەلای ئەوانەن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم."
سەرۆک وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانیش لە پەیامێکدا باس لە ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان دەکات.
جێری سەرۆک وەزیران قورباد تاڵەبانی لە پەیامی هاوخەمیدا دەڵێت " هاوسۆزیم بۆ خانەوادەی هەموو ئەو كەسانەی كە لە توركیا و سوریا ئازیزانیان لەدەستدا بەهۆی بوومەلەرزەكەی ئەم بەیانییە. بە هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان. بیركردنەوەمان لەگەڵ هەموو كارەساتبارانە لەم كاتە سەختەدا."
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک لە گوڕی 7.8 بەشێکی زۆری تورکیا و سوریای هەژاند. چەقی بوومەلەر
وەزارەتی تەندروستی تورکیا دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 1651 کەس و زیاتر لە 11 هەزار و 119 کەسیش بریدنار بوون.
وەزارەتی تەندروستی سوریا دەڵێت لە سەرانسەری وڵاتەکەدا زیاتر لە 960 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2400 کەسی تریش بریندار بوون.
ئەم ئامارە لە کاتێکدایە تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی قوربانیان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکانی شارو شارۆچکەکانی تورکیا.
بومەلەرزە بەهێزەکەی یەکەم لە دوری 30 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای شاری غازی عەنتاب بوو (38.024°N 37.203°E) و هێزەکەی 7.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو، بە دوایدا 37 بومەلەرزەی دیکە بووە کە بەهێزەکەیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو لە دوری 100 کیلۆمەتر لە باکوری شاری غازی عەنتاب و هێزەکەی 7.5 پلە بوو. بومەلەرزەکانی دیکە هێزەکانیان لە نێوان 6.7 – 4.2 پلە بوو. یەک لە بومەلەرزەکان لە ناو سوریا لە نزیک شاری عەفرین ڕووی دا کە هێزەکەی 4.6 پلە بوو.