دوای بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریا، لە ئێستادا ترس و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە ڕوودانی بومەلەرزەی بەهێز لە کوردستان یاخود دووبارە بونەوەی لەو ناوچانەی تورکیا و سوریا لای خەڵک دروست بووە بەهۆی ئەو دەنگۆ و پێشبینیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە. پسپۆڕێکی زەویناسیش دەڵێت"ئەوەی پێشبینی بومەلەرزە بکات لە زانستی بومەلەرزە نەگەیشتووە."
لەو ڕووەوە پڕۆفیسۆر د. یوسف عوسمان محەمەد پسپۆڕی زەویناسی لە زانکۆی سلێمانی بەشی جیۆلۆجی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" پێشبینیكردنی بوومه‌له‌رزه جێگه‌ی گومانه، چونكه هیچ ڕێگه‌یه‌كی زانستی نییه پێشبینی ئه‌و بابه‌ته بكات."
ئەو پڕۆفیسۆرەی جیۆلۆجی دەشڵێت" ئه‌گه‌ر پێشبینی بوومه‌له‌رزه بكرایه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌كرا كه زۆرجار زیانی میلۆنه‌ها دۆلاریان لێده‌دات. من بۆچوونم وایه بوومه‌له‌رزه حاڵه‌تێكی له‌ناكاوه و ڕووده‌دات بۆیه هه‌ركه‌سێک بڵێت ئه‌مڕۆ یان به‌یانی بوومه‌له‌رزه ڕووبدات هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییە."
پشووەکەی حکومەتی هەرێم
هەر لە شەوی دوای بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند " بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان."
هەرزوو ئەم ڕاگەیەنراوەی حکومەت بووە جێی تێبینی بەشێک لەخەڵکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەو خەڵکە پێییان وابوو ئەو پشووە زیاتر مەترسی و دڵەڕاوکێی لای خەڵک دروست کردووە، بەپێچەوانەشەوە بەشێکی تر بەکارێکی باش و ڕێکاری سەلامەتییان وەسفدەکرد.
دوێنێ پێنج شەممە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان وتی: "ئه‌و سێ رۆژه‌ی کراوه‌ته پشوو، بۆئه‌وه‌یه زیاتر له دۆخی بوومه‌له‌رزه ئاگاداربین، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان."
بەڵام زەویناسەکەی زانکۆی سلێمانی پێیوایە کە هەرێمی کوردستان کەمتر مەترسی لەسەرە چونکە "له‌ڕووی زانستیه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناكه‌وێته‌سه‌ر هێڵێكی بومه‌له‌رزه‌ی ترسناک" بەڵکو دراوسێی هێڵی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزه.
یوسف عوسمان محەمەد وتی شارە کوردیەکانی وەکو کرماشان لە کوردستانی ئێران، یاخود مه‌ره‌ش و غازی عه‌نتاب دەکەونە سەر ئە هێڵانانه کە ئەگەری بوومەلەرزەی بەهێزیان زۆروە. بەڵام هەرێمی کوردستان لە "قه‌راغی" هێڵەکەیە، بەتایبەت شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوورن له‌و هێڵی بوومه‌له‌رزانه‌وه.
ئەو شارەزایە وتی، " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ر تۆمار نه‌كراوه له هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا دۆكیومێنت نییه ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی سه‌د ساڵی ڕابردووش بگه‌ڕینه‌وه بوومه‌له‌رزه به‌گوڕی ۷ پله له هه‌رێمی كوردستان ڕووینه‌داوه. "
بە گوێرەی شادمان ساڵح کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری جوگرافیا، هێڵەکانی بوومەلەرزە دەکەونە ئەو شوێنانەی کە پلێتە مەزنەکانی زەوی تێدا بەیەکگەیشتوون و فشار لەسەر یەکتری دەکەن.
شادمان حەمە ساڵح بە دەنگی ئەمەریکای وت، "هەر هێندەیە زانیاری و داتاکانمان هەڵکشاون بەبێ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک بۆ پێشبینی کردن. کاتێک جووڵەی پلێتەکان هەندێک بوومەلەرزەی زۆر بە گوڕی نزم تۆمار ئەکەن، ئێمە ئەتوانین ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی گەورە لەبەرچاو بگرین، بەڵام هێشتاکەیش ئەگەرە و پێدەچێت ئەو بوومەلەرزەیە ڕوونەدات."
سەلامەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەهەرێمی کوردستان
دیمەنەکانی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریا خابوربوون و تەختبوونی سەدان بینا و باڵەخانە پیشان دەدەن، ئەمەش ترسی لای خەڵکی دروستکردووە بەتایبەت لای دانیشتوانی شوقە و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.
دەربارەی سەلامەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " كواڵتی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له سلێمانی زۆر به كواڵتی باش ده‌زانم به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌تی بوومه‌له‌رزه جیاوازه...سلێمانی پێشتریش ستانداردێكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرا ساڵانی پێش ۲۰۲۰ چه‌ند بوومه‌له‌رزەیەک بوو له‌ئێستا گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر بوو هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست نه‌بوو له پرۆژه‌كان ."
دەربارەی سەلامەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " كواڵتی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له سلێمانی زۆر به كواڵتی باش ده‌زانم، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌تی بوومه‌له‌رزه جیاوازە، حاڵه‌تێكی سروشتیه و پێشبینی نه‌كراوه هیچ كه‌س ناتوانێت بڕیار بدات كه گوژمه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێت و به چه‌ند پله ده‌بێت، ئێمه له دیزایینه‌كاندا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ستانده‌ردی جیهانی و ئه‌مه‌ریكی و كار له‌سه‌ر ئه‌و ستانده‌ردانه ده‌كه‌ین بۆ دیزاین كردنی پرۆژه‌كان،کە پلەی سەلامەتی 6.5 بۆ 7 به‌كاردێت ."
هەروەها پێشتر دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو کە ئەو مەترسییەک لەسەر بیناکان نابینێت چونکە "زۆربەی زۆری ئەو پرۆژانەی کە کراون و دیزاینەکەیان لەسەر بنەمای پلەی ٦.٥ -۷ پلەی ڕێختەر بووە."