سەرۆک کۆماری تورکیا : تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 43 کەس گیانیان لەدەستداوە

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوچەکانی باشووری تورکیای گرتەوە، بە سێ هێندە بەهێزتر و وێرانکەرتر لە بوومەلەرزەکەی ساڵی 1999 وەسف کرد کە لە یادەوەری ئەو وڵاتەدا هەڵکەندراوە.

ئەمەش لە وتارێکدا هات کە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کەمپێک بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە لە ناحیەی قەیا بنار سەڵاح الدین ئەلئەیوبی سەر بە دیاربەکر پێشکەشی کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە بوومەلەرزەکە لە ڕووبەری 500 کم زیانی گەیاندووە و لە ڕووبەری 1000 کم هەستی پێکراوە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند کە مردن بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەوە بۆ 21 هەزار و 43 کەس بەرزبووەتەوە و 80 هەزار و 97 بریندار ڕزگارکراون.

بە وتەی ئەردۆغان، دەوڵەتی تورکیا پلانی هەیە سەدان هەزار ماڵ و ژێرخانەکانیان ئاوەدان بکاتەوە و ئەو شارانە ئاوەدان بکاتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بە سەختی وێران بوون.

ئەردۆغان هەروەها تەرخانکردنی سەرجەم خانووبەرەی زانکۆکانی بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا