بەرپرسێکی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، پێدەچێت ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریا بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیاد بکات.
مارتن گریفیتس لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیۆز، لە شاری ئەدانا لە تورکیا کە بوومەلەرزە لێیداوە، ڕایگەیاند، دەیان پێدەچێت هەزار کەسی دیکەش بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدابێت و تائێستا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندابن، بەجۆرێک ناتوانێت مەزەندەی ژمارەی قوربانییەکان بکرێت بەڵام دڵنیایە کە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هێندەی ئێستا یان زیاتر دەبێت.
جێی باسە ئەم بوومەلەرزە یە خراپترین ڕووداوی 100 ساڵی ناوچەکەیە کە ژمارەی مردووان 26 هەزاری تێپەراند.
گریفیتس، ڕێکخەری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "پێموایە ئەستەمە بە وردی خەمڵاندن بکەین چونکە پێویستە بچینە ژێر داروپەردووەکانەو."
"ئەوە ترسناکە. ئەمە سروشتە کە بەڕاستی بە شێوەیەکی توند لێی داوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوە بە قووڵی شۆکی دەکات، ئەو بیرۆکەیەی کە ئەم شاخەی داروپەردووانە هێشتا مرۆڤیان لە ژێردایە، هەندێکیان هێشتا لە ژیاندان".
لەگەڵ کاڵبوونەوەی هیواکان بۆ ئەوانەی لە ژێر داروپەردوودا لە تورکیا و سوریا گیریان خواردووە، بەڕێز گریفیتس وتی هەوڵەکانی ڕزگارکردن ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە.
گوتیشی: "وا دەگوتری 72 کاتژمێر ماوەی زێڕینە بۆ ڕزگارکردن".
"بەڵام ئێستا دوو کاتژمێر لەمەوبەر کەسێکیان بە زیندووی دەرهێناوە. دەبێت دوایی بڕیارێکی قورس بدەین کە کەی ئەم قۆناغەی ڕزگارکردنە بوەستێنین و بچینە قۆناغی داهاتوو ."
سەرچاوە/ نەتەوە یەکگرتووەکان، سکای نیۆز