ژمارەی گیانلەدەستدان لە دەرئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 45 هەزاری تێپەڕاند

لەئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا زیاتر لە 45 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە لەم دەمەی نزیکەی 264 هەزار شوقە لە تورکیا وێرانبوون و ژمارەیەکی زۆریان هێشتا بێسەروشوێنن لە خراپترین کارەساتی سەردەمی وڵاتەکەدا.

تیمەکانی فریاگوزاری ڕۆژی هەینی سێ کەسیان بە زیندووی لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکانی تورکیا دەرهێنا، ئەمەش دوای11 ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکە .

ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا گەیشتە 39هەزار و 672 کەس، هاوکات وڵاتی دراوسێی سوریا زیاتر لە پێنج هەزار و 800 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەی کوژراوەکانی سوریا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

مزگەوتەکان ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری تورکیا و سوریا بە غیابی نوێژی پرسەیان بۆ مردووەکان ئەنجامدا، کە زۆرێکیان بە لەبەرچاوگرتنی گەورەیی کارەساتەکە نەیانتوانی ڕێوڕەسمی ناشتنی تەواو وەربگرن.

لە کاتێکدا زۆرێک لە تیمە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری ناوچەی بوومەلەرزە فراوانەکەیان بەجێهێشتووە، هێشتا ڕزگاربووان لە ژێر کۆمەڵێک ماڵی تەختەوە دەردەهێنرێن، و هەموو ئەگەرەکانیان سەرپێچی دەکرد.

تیمی ئاگرکوژێنەوەی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، دوای 278 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات بە گوڕی 7.8 پلەی گەرمی لە شەودا، هاکان یاسینئۆغڵو، تەمەنی 40 ساڵە، لە باشووری پارێزگای هاتای ڕزگارکرا.

پێشتریش عوسمان حەلەبیەی تەمەن 14 ساڵ و مستەفا ئاڤچی تەمەن 34 ساڵ لە شاری عەنتابی مێژوویی تورکیا ڕزگار کران.

شارەزایان دەڵێن زۆربەی ڕزگارکردنەکان لە 24 کاتژمێری دوای بوومەلەرزەیەک ڕوودەدەن. بەڵام کچێکی هەرزەکار دوای 15 ڕۆژ لە بوومەلەرزە گەورەکەی هایتی لە ساڵی 2010 ڕزگاری بوو، ئەمەش هیوای بەخشیوە کە ڕەنگە هێشتا خەڵکی زیاتر بە زیندوویی بدۆزرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز