دۆزینەوەی ئامێرەکانی سەردەمی بەرد پرسیارەکان دەوروژێنن کە کێ بەکاری هێناون

زانایان هەندێک ئامێری سەردەمی بەردینیان دۆزیوەتەوە کە تا ئێستا کۆنترینە لە شوێنێکی لێکۆڵینەوە لە کینیا. بەڵام دۆزینەوەکە مەتەڵێکی دروستکرد کە کام گروپ لە مرۆڤە سەرەتاییەکان ئەو ئامێرانەیان دروستکردووە و بەکاریان هێناون.

توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا لە ڕۆژنامەی ساینس بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە مرۆڤە سەرەتاییەکان نزیکەی 3 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئەو ئامێرانەیان بەکارهێناوە بۆ پەرتکردنی ئاژەڵەکان بۆ خۆراک.

لە ڕابردوودا زانایان وایان دەزانی باوباپیرانی ڕاستەوخۆمان ئەوانەن کە ئامێریان دروست کردوە و بەکاریان هێناوە. بەڵام دوو ددانی بوونەوەرێکی لەناوچووی هاوشێوەی مرۆڤ لە شوێنەکەدا دۆزرایەوە. ئەمەش وایکرد توێژەران باوەڕیان بەوە هەبێت کە ڕەنگە جۆرەکانی تری هاوشێوەی مرۆڤ بەناوی هۆمینین ئامێرەکانیان بەکارهێنابێت.

زاراوەی هۆمینین هێشتا لە گەشەکردندایە و بۆ پێناسەکردنی ئەو جۆرانە بەکاردەهێنرێت کە بە مرۆڤ دادەنرێن یان پەیوەندییەکی نزیکیان بە مرۆڤەوە هەیە.

تیمەکە دەڵێن، ڕەنگە ئەو ئامێرە نوێ دۆزراوانە کۆنترین نموونەی ئەو جۆرەبن کە بە ئامێرکانی ئۆڵدۆوان ناسراوە. ئەمە کۆمەڵێک ئامێرە لە سەردەمی بەرددا لە سەرانسەری ئەفریکا و ڕۆژهەڵاتی ناویندا بڵاوبوونەتەوە.

ڕیک پۆتس بەڕێوەبەری پرۆگرامی بنەچەی مرۆڤ لە مۆزەخانەی سمیسۆنیان. بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، پێی وایە ئەم دۆزینەوە بەڵگەی ئێستا زیاد دەکات کە ڕەنگە باوباپیرانی ڕاستەوخۆمان تاکە بەکارهێنەری تەکنەلۆژیای سەردەمی بەرد نەبووبن.

پۆتس گوتی"ئەو ددانانە whodunit (ودانیت) سەرسوڕهێنەرن ، پرسیارێکی دروست ئەوەیە، باشە، سەرەتاییترین دروستکاری ئەم ئامێرانە کێن؟".

توێژەران دەڵێن، ئەو ئامێرانە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2 ملیۆن و 900 هەزار ساڵ لەمەوبەر، کاتێک مرۆڤە سەرەتاییەکان بەکاریان هێناوە بۆ بڕینی هیپۆ و ئاژەڵە گەورەکانی دیکە بۆ خواردن. توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە ئەم جۆرە ئامێرانە پێشتر بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنراون لەوەی کە دەزانرا.

سێ جۆر ئامێر دۆزراوەتەوە. لەوانە هەندێکیان کە لایان تەختە و پێدەچێت بۆ وردکردنی ڕووەک و ئێسک و گۆشت بەکارهێنرابێت. هەندێکی تر لێوارەکانیان تیژ بوو بۆ بڕینی گۆشت.

تۆماس پلومەر لە کۆلێژی کوینز لە زانکۆی سیتی نیویۆرکە و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە بووە. بە ئاژانسی ئەی پی وتووە، بەو ئامێرانەی دۆزراونەتەوە، مرۆڤە سەرەتاییەکان دەتوانن کۆمەڵێک کەرەستەی بەرفراوان ببڕن و وردیان بکەنەوە. جگە لەوەش گوتی ئامێرکانی سایتی کینیا وا دەردەخەن کە ئەوانە هاوکاری مرۆڤە سەرەتاییەکانیان کردووە لە خواردن.

شوێنەکە بە نییانگا ناسراوە و لە ناوچەیەکی گردە لە کەنارەکانی دەریاچەی ڤیکتۆریا. لەوەتای لە ساڵی 2015ەوە دەستیان بە کارکردن کردووە لەوێ، توێژەران چەندین کەلوپەل و ئێسکی ئاژەڵیشیان دۆزیوەتەوە.

پلومەر گوتی، نیشانەکانی بڕینی چەند ئێسکی کەروێشک دەریدەخەن کە بۆ گۆشتەکەیان بڕدراون. توێژینەوەکە دەڵێت ، پێدەچێت مرۆڤە سەرەتاییەکان ئەو ئامێرانەیان بەکارهێناوە بۆ شکاندنی ئێسکی ئەنتیلۆپی کراوە بۆ دەرهێنانی مۆخی ناو ئێسکەکان.

پلومەر دەڵێت، ئامێرە بەردییەکان ڕێگەیان بە مرۆڤە سەرەتاییەکان داوە کە زۆرێک لە پێداویستییەکان لە ژینگەوە دەستبکەوێت و بەکاری بێنن. وتی "ئەگەر بتوانی کەوێک لەت و پەت بکەیت، دەتوانیت زۆر بە باشی هەموو شتێک لەت و پەت بکەیت.

گروپێک دەڵێن زۆرێک لە ڕووەکەکان و ئاژەڵەکانی ئەمەریکا لە مەترسیدان

گروپێکی ژینگەپارێزی دەڵێن لە٪40ی ئاژەڵان و لە٪34ی ڕووەک لە ئەمەریکا مەترسی نەمانیان لەسەرە.

گروپی NatureServe لەم دواییانەدا ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە. ئەم گرووپە قازانج نەویستە لە نزیک واشنتۆن دی سی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا دامەزراوە.

کۆمپانیای نەیچەرسێرڤ دەڵێت لە٪41ی ژینگەکانی وڵاتەکەش ڕووبەڕووی داڕمان دەبنەوە. ژینگە هەموو شتێکە کە لە ناوچەیەکدا هەیە لەوانەش شێوەکانی ژیان و زەوی و ئاو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕووەک و گیاندار بە چەندین جۆر لەوانە کوللەی ئاو و دڕکی بیابان و ماسی ئاوی سازگار لە مەترسیدان.

ڕێکخراوەکە داتای زیاتر لە هەزار زانای ئەمەریکا و کەنەدای پشکنیوە. دەڵێت، فراونترین ڕاپۆرتە تا ئێستا، بە بەکارهێنانی زانیاری 50 ساڵ لەسەر تەندروستی ئاژەڵان و ڕووەک و ژینگەکان.

ڕاپۆرتەکە وێنە و نەخشەی ئەو ناوچانە دەخاتەڕوو کە گروپەکە دەڵێن پارێزراو نین و زۆرترین مەترسی لەسەر ئاژەڵ و ڕووەکەکانی هەیە.

شۆن ئۆبراین سەرۆکی کۆمپانیای NatureServe دەڵێت ، داتاکانی ناو ڕاپۆرتەکە "ترسناکن". هیوای خواست یارمەتی یاسادانەران بدات پشتگیری لە یاسای وەک چاکبوونەوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا بکەن کە ساڵی ڕابردوو نەیتوانی پشتگیری بەدەستبهێنێت.

بۆ نموونە لە نێو ئەو جۆرانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، مێشوولەگری ڤینۆس، کە ڕووەکێکە مێرووەکان "دەخوات". ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە تەنها لە کێودا لە چەند شوێنێکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور و باشووردا دەبینرێت.

کۆمپانیای NatureServe ڕایشیگەیاندووە نزیکەی نیوەی هەموو جۆرەکانی کاکتوس (دڕکی بیابان) لە ئەمەریکا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. گوتیشی، ڕەنگە 200 جۆری درەخت نەمێنن. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زەویە فراوانەکانی ڕوەوکی چیمەنی باکووری ئەمەریکا لەنێو ئەو ژینگانەن کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە. زیاتر لە نیوەی 78 جۆری چیمەن مەترسی نەمانیان لەسەرە.

مەترسییە سەرەکییەکانی سەر ڕووەک و ئاژەڵ و ژینگەکان بریتین لە لەناوبردنی ژینگە، گۆڕانکاریی لە بەکارهێنانی زەوەیەکان، جۆرە داگیرکەرەکان، پیسبوونی ڕووبارەکان، بەنداوکردن و گۆڕانی کەشوهەوا.

کالیفۆرنیا، تەکساس و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ئەو شوێنانەن کە زۆرترین ڕێژەی ڕووەک و ئاژەڵ و ژینگەیان لە مەترسیدایە. ئەو ناوچانە چەندین جۆری جیاوازی ژیانیان هەیە.

وێسلی کناپ گەورە زانای ڕووەکەکانە لە کۆمپانیای NatureServe گوتی "ئەو بەشانەی ئەمەریکاش لەم ساڵانەی دواییدا گەشەی دانیشتووانێکی زۆریان هەبووە".

کناپ گوتی یاسادانەران بەزۆری ئەوەندە پارە بۆ پاراستنی ڕووەک دابین ناکەن وەک لەوەی بۆ ئاژەڵەکان دەیکەن. توێژینەوەکە دەڵێت، نزیکەی هەزار و 250 جۆر ڕووەک هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

جۆن کانتەر زانای بایۆلۆجییە لە فیدراسیۆنی نیشتمانی گیانلەبەرە کێوییەکان، کە گروپێکی قازانج نەویستە و بنکەکەی لە ڤێرجینیایە. ناوبراو لەو ڕاپۆرتەدا بەشدار نەبووە. بەڵام گوتی ئەو ئامارانە دەتوانن ڕێنمایی بەرپرسانی ویلایەت و ناوچەکە بکەن لە دانانی پلانی کاریگەری SWAP بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی ویلایەتکە.

بەرپرسان هەر 10 ساڵ جارێک SWAP دروست دەکەن بۆ وەرگرتنی پارەی فیدراڵی بۆ پاراستنی جۆرە لەناوچووەکان.

لە ئێستادا 50 ملیۆن دۆلار لە پارەی فیدراڵی بەسەر هەموو ویلایەتەکاندا دابەشکراوە بۆ ئەنجامدانی SWAP ـەکانیان. یاسای گەڕاندنەوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا ئەو بڕە پارەیەی بۆ یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیاد کردوە، کە دەکاتە 28 هێندەی ئەو بڕە پارەیەی ئێستا. کانتەر وتی پڕۆژە یاساکە توانای ویلایەتەکانی بۆ پاراستنی ڕووەک و ئاژەڵان زیاد کردوە. ئەو یاسادانەرانەی پشتگیری لە پڕۆژە یاساکە دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە دووبارە دەیخەنە ڕوو.

کانتەر گوتی، ڕاپۆرتەکەی NatureServe دەتوانێت بەرپرسان ڕێنمایی بکات لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی خەڵک بە باشترین شێوە. وتیشی، فرەچەشنی بایۆلۆجی، بوونی چەندین جۆری جیاوازی ژیان، گرنگە.

کانتەر دەڵێت "هەمەچەشنی بایۆلۆجیمان و پاراستنی وەک هەژماری پاشەکەوتی سروشت' وایە و ئەگەر ئەم جۆرە ژمێریارییەمان نەبێت کە چی لە دەرەوە هەیە و چۆن کاردەکات، و هەڕەشەکان چین، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ یەکەمایەتیدان بە کارو کردەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 02-19-2023.mp3