دەزگای چاودێری بومەلەرزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەکی نوێی بەهێز لە نزیک شاری ئەنتاکیای باشوری تورکیای داوە.
دەزگاکە ڕۆژی دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند بوومەلەرزەکە کە هێزەکەی 6.3 بوو، لە کاتژمێر 8:04 ی شەو بە کاتی خۆجێی لە ناوچەیەکی داوە کە نزیکەی 14 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری ئەنتاکیا دورە (36.127°N 36.006°E).
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت لە ناو شاری ئەنتاکیا چەند بینایەکی لە ئاکامی بوومەلەرزە داڕووخاون. خەڵکی شاری ئەنتاکیا بە پەلە ماڵەکانیان چۆڵکردووە و هاتوونەتە سەر جادەکان.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە، لە لوبنان و سوریا و ئیسرائیل و تەنانەت لە میسریش هەستی پێکراوە.
سەرچاوە/ دەزگای چاودێری بوولەرزەی ئەمەریکا / ڕۆیتەرز