عومان سنوری ئاسمانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە

وڵاتی عومان ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەتوانن بەسەر خاکی وڵاتەکەیدا گەشتبکەن، و لەگەڵ سعودیە دراوسێییدا لە دابینکردنی ڕێڕەوێک بۆ گەشتە نیشتمانییەکانی ئیسرائیل کار دکەن، کە هیچ کام لە دەوڵەتانی کەنداو بە فەرمی دانیان پیادا نەناوە.

سەرکردەکانی ئیسرائیل ئەم ڕاگەیاندنەیان بە شێوەیەکی سەرەکی وەک قازانجێک بۆ فڕۆکەوانی مەدەنی بۆ ئاسیا و ئوسترالیا ستایشی کرد، نەک وەک پێشبینییەک بۆ پێشکەوتن لە دیپلۆماسی دوولایەنە لەگەڵ مەسقەت.

ئیلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا نووسیویەتی: هەنگاوێکی گەورەی دیکە بەرەو یەکگرتنی ناوچەیی، بە دڵنیاییەوە ئەمە ڕۆژێکی شادی و ئاهەنگگێڕانە بۆ ئیسرائیل.

ئیسرائیل هیوای خواستووە عومان بچێتە ناو ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەڕێوەدەبرێت و بەپێی ئەو ڕێککەوتنانە ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، سودان و مەغریب لە ساڵی 2020 دا دامەزراندووە و پەیوەندییەکانیان لەبرەودایە.

لە کاتێکدا سعودیە لە ڕێککەوتنەکان دوور دەکەوێتەوە، ئەو وڵاتە زلهێزە ناوچەییە ئاماژەی بە پشتیوانی کردووە بەڵام بە بێدەنگی و بە ڕێگەدان بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەبوزەبی، دوبەی یان مەنامەوە دەتوانن بە سنوری ئەو وڵاتەدا بڕۆن.

لە مانگی 7 دا، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند کە ڕیاز بەبێ بەربەست ڕێگە بە گەشتی ئاسمانی ئیسرائیل دەدات. بەڵام جێبەجێکردنی تا ڕێککەوتنی عومان ڕاگیرابوو، چونکە ڕێڕەوی سعودیە بەسەر خاکەکەیدا درێژدەبێتەوە بۆ سنوورە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز