محەمەدی حاجی مەحمود لەمیانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا خواستی حیزبەکەی خستەڕوو بۆ فراوانکردنی هێزە چەکداریەکەیان، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە پارتی پێشتر فەوجێکی بۆ سۆسیالیست دروستکردبێت لە ژێر دەستەڵاتی کوڕەکەیدا.
محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بۆمان بكات، به‌ڵێ 20 هه‌زار كه‌سی تر داده‌مه‌زرێنین، چونكه خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی دۆخی باش نییه و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌تا ئێستا سه‌قامگیری سیاسی لە هه‌رێمی كوردستان نییه."
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەوەی ڕەتکردەوە کە پارتی ئێستا ئەو هێزە چەکدارییەی دامەزراندبێت بەڵام ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ر هێزمان بۆ دروست بكه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆمان ده‌كات ، یان پارتی یاخود یه‌كێتی بیكات مه‌منونیان ده‌بم."
ئەو ڕایگەیاند کە سۆسیالیست بە فەرمی داوای دروستکردنی هێزەکەی کردووە و چاوەڕوانی ئەوەیە کە پەسەند بکرێت چونکە، وەک خۆی دەڵێت، "قابیله ئه‌و هێزه‌ی ئێمه بێبه‌ری بێت له‌و هه‌موو داهاته‌ی له كوردستاندا هه‌یه؟ پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی ئێمه‌ش ده‌بێت مافی ژیانیان دابین بكرێت."
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976 دامەزراوە و لەو کاتەوە خاوەنی هێزی چەکدارییە. حیزبەکە لە ئێستادا خاوەنی نزیکی 3 هەزار پێشمەرگەیە.
لە پاش کەوتنی موسڵ و فراوانخوازی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014، هێزێکی سۆسیالیست کە بە 2 هەزار مەزندە دەکرێت بەشداری کرد لە شەڕەکانی دژ بە داعش لە کەرکوک و ناوچە کوردییەکانی تر. لەو شەڕانەدا چەند ئەندامێکی ئەو حیزبە کوژراون لە نێوانیاندا عەتای کوڕی محەمەدی حاجی مەحمود کە لە مانگی 11ی 2014 لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەک لەگەڵ داعش لە ناوچەی تەل وەرد لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک گیانی لە دەستدا.
محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند کە چاوەڕواندەکات وەکو هیزەکانی یەكێتی و پارتی مامەڵە لەگەڵ ئەو هێزە نوێیە بکرێت کە سۆسیالیست مەبەستیەتی دابمەزرێندرێت. سەبارەت بە هێزە چەکدارییە 3 هەزار کەسیەکەی ئێستا، ئەو وتی کە خه‌رجی به‌شێکیان له لایەن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وە دابینکراوە و به‌شێكی تری له وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
شایەنی باسە، لەئێستادا پارتی و یەکێتی بەجیا هێزییان هەیە؛ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی هێزی هەشتایە و هی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش هێزی حەفتایە.
تا ئێستا ژمارەی تەواوی ئەو دوو هێزە دیار نییە. بەرپرسێکی باڵای سەربازی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە مەزندە دەکرێت هەردوو هێزەکە بەیەکەوە زیاتر لە 200 هەزار پێشمەرگەیان هەبێت. ئەو بەرپرسە ئامادەنەبوو خەمڵاندن بکات لەسەر ئەوەی هێزی کام دوو لایەن زیاترە و لەوەڵامی ئەو پرسیارەی دەنگی ئەمەریکا تەنها گوتی، "کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە."
سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزە نوێکەی سۆسیالیست هاوشێوەی یەکێتی و پارتی، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، "ئێمه داوامان له یه‌كێتی و له پارتی كردووه به فه‌رمی ئه‌وان چۆن یه‌كه‌ی 70 و یه‌كه‌ی 80 یان هه‌یه ئێمه‌ش هێزێكمان هه‌یه نازانم 60ی ناوه یان 90ی ناوه هه‌تا ئێستا ناوه‌كه‌مان جێگیر نه‌بووه بۆمان. هێزه‌كانی ئه‌وان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێویستیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه خۆمان پێویستیه‌كانی هێزه‌كه‌ی خۆمان دابین ده‌كه‌ین.
لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنی هێزە چەکداریەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەیەکی فەرمی سەربازی، محەمەدی حاجی مەحمود پێیوانییە کە هێزەکەی سۆسیالیست هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیە ئاڵۆزتر بکات.
ئەو ڕایگەیاند، "با ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ش بخه‌نه ئه‌و چوارچێوه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كبگرنه‌وه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاتنه سه‌رخه‌ت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردین و وه‌ڵامان داونه‌ته‌وه كه ئێمه‌ش ئاماده‌ین هێزه‌كه‌ی خۆمان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ین به‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌مانه."