دوو ئەمەریکی بە تۆمەتی ناردنی تەکنۆلۆژیای فرۆکەوانی بۆ ڕووسیا دەستگیردەکرێن

دوو ئەمریکی ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیرکران، بەهۆی پلانێکی گوماناویدا بۆ ناردنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بە فڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا بە پێشێلکردنی کۆنتڕۆڵەکانی هەناردەکردنی ئەمەریکا.

بەپێی تۆمەتبارکردنێک کە لە دادگای ناوچەی ئەمەریکا لە کانساس مۆرکراوە، سیریل بویانۆڤسکی تەمەن 59 ساڵ و دۆگلاس ڕۆبەرتسۆن تەمەن 55 ساڵ تۆمەتبارن بە پیلانگێڕی بۆ دەربازبوون لە یاساکانی هەناردەکردنی ئەمەریکا بە فرۆشتنی تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی بە کڕیارانی جیهان کە فڕۆکەی دروستکراوی ڕووسیا بەڕێوەدەبەن.

گوایە ئەو جووتە تەکنەلۆژیایان لە کۆمپانیاکەیان، کۆمپانیای بازرگانی کانروسەوە ناردووە، زانیاریی ساختەی هەناردەکردنیان پێشکەشکردووە، وەکو فاکتورەیەکی ساختە کە ئەڵمانیای وەک شوێنی کۆتایی بۆ ئامێرە چاککراوەکان نیشانداوە کە ستیکەرێکی بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی فیدراڵی ڕووسیا (FSB)ی لەسەر بووە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە 28ی شوباتی 2022، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بارێکی جۆری ئەڤیۆنیکسیان دەستگیرکرد، وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا بەو پیاوانەی ڕاگەیاندووە کە پێویستیان بە مۆڵەتە بۆ هەناردەکردنی ئامێرەکان. لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمموزدا بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەیان لە ڕێگەی ئەرمینیا و قوبرسەوە ناردووە.

تۆمەتباران تۆمەتبارن بە پیلانگێڕی، هەناردەکردنی کاڵای کۆنترۆڵکراو بەبێ مۆڵەت، ساختەکردن و تۆمارنەکردنی زانیاری هەناردەکردن، و قاچاخکردنی کاڵا بە پێچەوانەی یاسای ئەمەریکا. ئەگەر تاوانبار بکرێن، لەسەر هەر تۆمەتێکی قاچاخچێتی تا 20 ساڵ زیندانی دەکرێن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا