32 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت. لەم ڕۆژەدا خەڵکی لە هەرێم یادی ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییە دەکەنەوە کە لە ساڵی 1991 دژی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی ئەو کاتەی عێراق ئەنجامیان دا.
بەرپرسانی عێراق و هەرێم لەم ڕۆمەدا پەیامی خۆیان ئاڕاستەی خەڵکی کردووە.
عدبدول لەتیف ڕەشید، سەرۆکی عێراق لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە دەڵێت " بە شانازییەوە یادی ئەو قوربانییە مەزنانە دەکەینەوە کە لەلایەن ڕۆڵەکانی گەلی کوردەوە لە ڕێبازی خەباتی دژ بە دیکتاتۆری لە پێناوی بەدیهێنانی ئاسایش و ئازادی بۆ گەلی کوردستان."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەری هەرێمی کوردستان جەخت لە "یەکڕیزی و تەبایی" دەکاتەوە و دەڵێت "يهكڕيزى و تهبايى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى ڕاپهرين بوو كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانى له ئازادى، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، فيدراڵى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵدا بهديهێنا. ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييهكانييهوه، ده‌بێ وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن. ده‌بێ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان."
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاپەڕین بە پەیامێکی کورد بۆ هەموو جیهان وەسف دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاپەڕین بە "بەرهەمی یەكێتی و یەكڕیزی گەلی کورد" ناودێر دەکات.
ئەمڕۆ پێنجی مانگی سێ 32 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە بە راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 ناسراوە، كه بۆ یەكەمجار راپەرینی جەماوەری لە رانیەوە دەستیپێكرد، هەمان رۆژ رانیە، چوارقوڕنە، دەشتی بێتوێن، حاجیاوا و سەركەپكان ئازادکران، شار‌و شارۆچکەکانی دیکەی گرتەوەو و ڕژێمی پێشووی بەعس لەو ناوچانە دەرکرا.