ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی لەسەر هێرشەکەی سەر خێزانێکی کورد لە شارۆچکەی جندرێس بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت هێرشەکە لەلایەن سی ئەندامی ڕێکخراوی لەشکری نیشتمانی سوریا کە تورکیا پشتیوانی دەکات، شەوی 20ی سێ ئەنجام دراوە لە کاتێکدا ئەو بنەماڵەیە جەژنی نەورۆزیان دەگێڕا.
ڕێکخراوەکە دەڵێت لەو ڕووداوەدا " سێ براو کوڕی یەکێکیان کوژران و خزمێکی تریشیان بە سەختی بریندار بووەو دوانی تریش بە سوکی برینار بوون."
ئادەم کوگڵ، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "ئەم کوشتنانە دوای زیاتر لە پێنج ساڵ لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە چارەسەرنەکراون دێتە ئاراوە لەسەر دەستی هێزەکانی تورکیا و ئەو لایەنە ناوخۆییانەی سوریا کە دەسەڵاتیان پێدەدەن".
کوگڵ دەشڵێت "تورکیا ڕێگەی بەم چەکدارانە داوە بەبێ سزای توندوتیژی ئەو خەڵکە هەراسان بکەن کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا دەژین و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە دەبێتەوە کە خۆی بکاتە هاوبەش لە سەرپێچییەکاندا."
ئەو ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی بنکە لە نیویۆرک دەشڵێت قسەی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ئەو برایانە، دوو شایەتخاڵی ڕووداوەکە، دراوسێیەکیان و کامەندێکی مرۆیی لە شاری عەفرین نزیک جندرێس کردووە. هەروەها پیداچوونەوەی بە وێنەکانی تەرمەکان و ڤیدۆکانی کە پاش ڕووداوەکە گیراوە کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەش بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەی کە ئە چوارکەسیان لێ کوژراوە لە کەمپی پەنابەرانه عەفرین لە شەهبا پرسەیەک دانرا.
عەبدین عوسمان کە باوکی و دوو مام و ئامۆزایەکی لەو ڕووداوەدا کوژراون بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بەهۆی بوومەلەرزەکە ماڵەکانی خێزانەکەمان زیانیان بەرکەوت، بۆیە لە دەرەوە ژیان بەسەر دەبەن، شەوی ڕووداوەکە یان شەوی نەورۆز ئاگریان لە بەردەم ماڵەکە هەڵکردبوو لەو کاتەی چەکدارەکان هێرشیان کرد 4 کەسیان لە خێزانەکەمان کوشت ."
ئەو داواشی کرد ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تاوانبار بکرێن و گروپە چەکدارەکانیش لە عەفرین دەربکرێن.
بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە شارۆچکەی جندریسیش خۆپیشاندان لەبەردەم ماڵی قوربانییەکان ئەنجام دەدرێت. لە پەیامێکیاندا خۆپیشاندەران و بنەماڵەی قوربانیان دەڵێن " پێویستە هەرێمەکە لە ژێر پاراستنی نێودەوڵەتیدا بێت و گروپە چەکدارەکان لە عەفرین دەربکرێن، هەروەها سەرجەم زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی گروپە چەکدارەکان ئازاد بکرێن و موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان."
شایەتحاڵەکان دەڵێن نزیکەی کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە 20ی مانگی سێدا، لە کاتێکدا کە خێزانە کوردەکان لە سەرانسەری جندرێس ئاهەنگی نەورۆزیان دەگێڕا، ناکۆکییەکی زارەکی لە نێوان ئەندامێکی لایەنی جەیش ئەلشەرقییە و فەرحان دین عوسمان لە بەردەم ماڵەکەی ڕوویداو چەکدارەکە فەرمانی کردووە عوسمان ئاگرە بچووکەکەی بەهۆی نەورۆزەوە کردبوویەوە، بکوژێنێتەوە. پاشان ڕۆشتووەو لەگەڵ دوو چەکداری تردا هاتوونەتەوە. شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە گوتوشیانە بینیویانە کە ئەو چەکدارانە بە هەڕەمەکی تەقەیان لە فەرحان و ئەندامانی تری خێزانەکەی کردووە.
لێدوان یکەسوکاری قوربانییەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا:
Your browser doesn’t support HTML5