بەڕێوەبەری تیکتۆک ڕووبەڕووی کۆنگرێس دەبێتەوە لەسەر مەترسییەکانی ئاسایشی زانیارییەکان

یاسادانەرانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تیکتۆکیان لەسەر ئاسایشی داتا و ناوەڕۆکی زیانبەخش بانگکرد، لە میانی مشتومڕێکی تونددا بە گومانەوە وەڵامی پرسیارەکانی لەسەر بەرنامەیی هاوبەشکردنی ڤیدیۆ کە زۆر بەناوبانگە و پارێزراوی بەکارهێنەرەکانی دایەوە و گوتی نابێت قەدەغە بکرێت.

گەواهیدانەکەی شو زی چیو لە کاتێکی چارەنووسسازدا بوو بۆ کۆمپانیاکە، کە 150 ملیۆن بەکارهێنەری ئەمەریکی هەیە بەڵام لەژێر فشاری زیاتری بەرپرسانی ئەمریکادایە. تیک تۆک و کۆمپانیای بیتدانسی خاوەنی لە کەوتوونەتە نێو کێشەیەکی فراوانتری نێوان پەکین و واشنتۆن لەسەر بازرگانی و تەکنەلۆژیا .

لە هەوڵێکی دەگمەنی هەدوو پارتیدا بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی پلاتفۆرمی گەورەی سۆشیال میدیا، یاسادانەرانی کۆماری و دیموکراتەکان فشاریان خستە سەر چیو لەسەر کۆمەڵێک بابەت، هەر لە ناوەڕۆکەکانی بابەتەکانەوە بگرە هەتا دەگاتە سەر ئەوەی چۆن کۆمپانیاکە پلانی هەیە زانیارییەکانی ئەمەریکاییەکان لە پەکین بپارێزێت، و سیخوڕیکردنی لەسەر ڕۆژنامەنوسان.

بەرپرسی کۆمیتەکە کاتی مکمۆس ڕۆجەرسی کۆماری گوتی " بەڕێز چیو تۆ لێرەی چونکە خەڵکی ئەمەریکا دەیانەوێت ڕاستەییەکان لەسەر هەڕەشەکانی کە تیکتۆک دەیخاتە سەر ئاسایشی نیشمانی و کەسایەتیمان بزانن." ئەو گوتیشی تیکتۆک چەندین جار ڕێگای بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتر و چاودێری زیاتر و دەستکاریکردنی زیاتر هەڵبژاردووە".

چیوی خەڵکی سینگاپور و تەمەنی 40 ساڵ، بە لیژنەی وزە و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاندووە، تیکتۆک سەلامەتی بەکارهێنەرانی گەنجی لە پێشینەی کارەکانیدایە و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانییە. ئەو پلانی کۆمپانیاکەی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی ئەمەریکی بە هەڵگرتنی هەموو ئەو جۆرە زانیاریانە لەسەر سێرڤەرەکان کە لەلایەن کۆمپانیای گەورەی سۆفتوێری ئۆراكڵەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

لە ساڵی 2019 وە بابەتی ئاسایشی زانیارییەکانی تیکتۆک بووەتە جێگای مشتومڕ لە ئەمەریکا.

وڵاتانی دیکە لەوانە دانیمارک، کەنەدا، بەریتانیا و نیوزلەندا، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، پێشتر تیکتۆکیان لەو ئامێرانە قەدەغە کردووە کە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بەکاردەهێنرێن.