حزبه کوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران که بنکه‌و باره‌گاکانیان له هه‌رێمی کوردستانه، چه‌ک دانان و داخستنی بنکه و باره‌گاکانیان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر بردنی هێزه‌کانیان بۆ "قوڵایی ئێران" ده‌که‌نه‌وه ئەگه‌ر فشاریان بخرێته سه‌ر بۆ داخستنی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کانیان.
ئامانج زیبایی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند کە بڕیاری پابەندبوون بە هەر فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ چەکدانان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی حزبەکەی بەڵام بەدووری زانی کە حزبی دیموکرات ئامادەی ئەم هەنگاوە بێت.
ئەو به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت، "مه‌سه‌له‌ی داخستنی که‌مپی هێزه کوردییه‌کان په‌یوه‌ندی به رێککه‌وتنێکی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه هه‌یه. ئەگه‌ر داوای چه‌ک دانانمان لێ‌کرا، ئه‌وکات ده‌فتەر‌ی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی دیموکرات بڕیار ده‌دات."
زیبایی وتیشی"هه‌موو یاساکانمان پاراستووه و نه‌بووینه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێران، ئێمه خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ین و چه‌کمان بۆ به‌رگری هه‌ڵگرتووه."
19ی مانگی رابردوو عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، سه‌ردانی عێراقی کرد و دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ڕێککه‌وتنی ئه‌منی تایبه‌ت به ناوچه سنورییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق واژۆ کرد.
بەندەکانی ڕێکەوتنەکە تا ئێستا بە فەرمی بڵاونەکراونەتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکیدا وتی کە ڕێکەوتننامەکە بۆ "پاراستنی سنورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتە" بەبێ ئاماژەکردن بە پرسی چەککردنی هێزەکانی کوردستانی ئێران. بەڵام سەرچاوەیەکی عێراقی بەشدار لە واژۆکردنەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرسی گوتووە کە "حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە ڕێگە نەدات هێزە چەکدارەکان خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران."
هەفتەی ڕابردووش نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، بە دەنگی ئەمەریکای وتبوو، کە ئێران هەنگاو دەنێت بۆ چەککردن و داخستنی بارەگاکای حزبە کوردیەکان. نازم دەباغ هۆشیاریدا لە لاوازبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، " وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئاگاداری ڕووداو و پەیامەکان نین و دابڕاوین."
هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ داخستنی بنکه‌و باره‌گای پارته کوردییه‌کان له‌کاتێکدایه، ساڵی رابردوو بنکه‌و باره‌گاکانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه و پارتی ئازادی له سنوری پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی و که‌رکوک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌ندین جار موشه‌ک بارانکران و بەو هۆیەشەوە 22 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی تر بریندار بوون.
خه‌لیل نادری، وته‌بێژی پارتی ئازادی کوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاند، "وه‌کو هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات، خواستی چه‌ک دانانمان نییه. به‌ڵام بارگرانی له‌سه‌ر هه‌رێم لاده‌به‌ین و هێزه‌کانمان ده‌به‌ینه‌وه قوڵایی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان."
هەروەها گوریشی، "گه‌ر به‌فه‌رمی داوای چه‌ک دانانمان لێ‌کرا، ئێمه ئاماده‌ین ژن و منداڵ بخه‌ینه که‌مپ و ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان بکه‌ین."
سه‌رباری فشاره‌کانی ئێران له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم، به‌ڵام پارته کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هه‌رچه‌نده ئاگادارن له جم‌و جۆڵه هه‌رێمایه‌تییه‌کان له دژیان، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌نه‌وه هێشتا به‌فه‌رمی پێیانڕانه‌گه‌یه‌نراوه چه‌ک دابنێن و باره‌گاکیان دابخه‌ن.
عه‌تا سه‌قزی، وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت"ئاگادارین قسه له‌سه‌ر داخستنی بنکه‌و باره‌گاکانمان کراوه، به‌ڵام به‌فه‌رمی پێمان نه‌وتراوه. ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چه‌ک دانانێین."
وتیشی"گه‌ر فشاری چه‌ک دانانمان لێ‌کرا،ئه‌وکات خه‌باتمان ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه، چونکه چه‌ک دانان هێڵی سوره و ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه کۆنترۆڵ ناکرێت."