خەڵکی لە تورکیا ڕۆژی 14ی پێنج دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانتاران.
کەمال کلیچدارئۆغڵو، موحەرەم ئینجە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سینان ئۆگان کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
لە لیستی دەنگداندا ئەردۆغان ژمارە یەک، ئینجە ژمارە دوو، کلیچدارئۆغڵو ژمارە سێ و ئۆگان ژمارە چوارە.
کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانییە کە لەلایەن شەش حزبی ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی دەکرێت .موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی نیشتمانییە و سینان ئۆگانیش کاندیدی هاوپەیمانی ئاتایە کە بریتیە لە چوار حزب.
پارتە سیاسییەکان هەتا ڕۆژی 9ی مانگی ئەم مانگە (مانگی چوار)یان بەدەستەوەیە تا لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان (ی.س.ک) بکەن.
ڕۆژی 19 ی مانگی چوار لیسی نێوی کاندیدەکان ڕادەگەیەندرێت.
هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەبێت لە 13 ی مانگی 5 کاتژمێر 8ی ئێوارە بەکاتی ناوخۆ ڕاگیرێن.
ئەگەر هیچکام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا زۆرینەی دەنگەکانی 14ی ئایار بەدەستنەهێنن، ئەوا خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکە لە 28ی پێنج بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە:AA, VOA, Reuters