هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هێشتا دەستی پێنەکردووەتەوە

سەرچاوەکان ڕاگەیاندووە کە هەناردەکردنی نەوتی باکوری عێراق بۆ تورکیا هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین کێڵگە لە هەرێمی کوردستان داخراون.

دوای ئەوەی عێراق لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تورکیا لە 25ی مانگی 3 دا هەناردەی نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە دەکاتە 0.5%ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە ڕێگەی بۆرییەکەوە لە کێڵگەکانی کەرکوکی عێراقەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕەوانە دەکرێت ڕاگرتووە.

لەو دۆسیەیەدا، عێراق تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێککەوتنی بۆرییەکانی ساڵی 1973ی پێشێل کردووە، لەکاتێکدا لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 ڕێگەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوت هەناردە بکات.

ڕۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتییان واژۆکرد بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی باکور لە ڕێگەی تورکیاوە، کە چەند بەرپرسێک هیوایان خواست لەو ڕۆژەدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەناردەکردنەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا بەڕێوەبەرانی بۆرییەکان هیچ ڕێنماییەکیان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو.

سەرچاوەیەکی جیا ڕایگەیاند، عێراق هێشتا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی تورکیا دەکات.

دۆسیەی دووەمی ناوبژیوانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی بۆریە نەوتیەکان ساڵی 1973 تا ساڵی 2018 بەدواوە بە کراوەیی ماوەتەوە.

سەرچاوە/ رۆیتەرز