ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت " ئەگەر بیانووی تورکیا بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بوونی هاواداری پەکەکە بێت لە سلێمانی، ئەوا دەبوو فڕۆکەخانەکانی خۆی و چەند وڵاتێکی ئەوروپی دابخستایە و بەدرۆن لێی بدانایە. "
لەو ڕووەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌هه‌ر شوێنێک هه‌بێت ده‌بێت گه‌مارۆ بدرێت و درۆنی بۆ بنێردرێت و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی دابخرێت ده‌بێت یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ستانبوڵ دابخه‌ن، چونكه په‌كه‌كه له ئه‌ستانبوڵ، له قه‌ندیلیش زیاتر هه‌یه ئه‌وكاته ده‌بێت به‌رلین و فه‌ڕه‌نساش فڕۆكه‌خانه‌كانیان دابخرێت و درۆنیان بۆ بنێرێت، چونکە لەو شوێنانە هەواداری پەکەکە زیاترن. "
" ئەمە یەکەمجار نیە "
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بەڕاگرتنی هەموو گەشتەکانی هێڵی تورکش ئێیەرلاین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. هەرچەندە سەرەتا وترا کێشەکە تەکنیکیە، بەڵام ڕۆژی دواتر حکومەتی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا بەفەرمی ڕایگەیاند بەهۆی لایەنی ئەمنی و زۆری جموجۆڵەکانی پەکەکە یە لە سلێمانی.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد ئەمە یەکەمجار نیە تورکیا ئەو مامەڵەیە دەکات.
لەو ڕووەوە سەعدی پیرە وتی: له‌ڕاستیدا ئه‌م بڕیاره‌ی كه دراوه په‌یوه‌ندی نییه به دۆخی سلێمانی، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه ده‌مێكه ده‌كرێت، ته‌نها ئه‌م بڕیاره نییه ده‌یان هاوڵاتی كه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به (توركیش ئێرلاین) به‌تایبه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی (سه‌بیحه) تهلهفونهكانیان لێده‌ستێنن ئه‌گه‌ر وێنه‌ی به‌ڕێز (مام جه‌لال)ی تێدا بێت یان وێنه‌ی به‌رپرسێكی تری له حزبه‌كانی تری تێدابێت یاخود ئاڵای كوردستانی تێدا بێت یه‌كسه‌ر مۆری لێده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ده‌كه‌ن بۆ توركیا.
پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە... "
بەبڕوای پیرە ئەم بڕیارەی تورکیا زیاتر پەیوەندی هەیە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا.
سەعدی پیرە وتی: به‌داخه‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر په‌كه‌كه له سلێمانی به‌و مانایه نییه كه په‌كه‌كه باره‌گای له‌سلێمانی هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته من پێموایه زیاتر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و (مخاطبه) كردنی ناسیۆنالیستی توركه بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانه ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوودا هه‌بووه له سلێمانی گۆڕانكاری نه‌هاتووه به‌سه‌ریدا.
پیرە ئەوەشی وت: توركیا ئۆفیسی هه‌بووه له سلێمانی په‌یوه‌ندی باش و توندوتۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ سلێمانی هه‌میشه له‌سه‌ر بابه‌تی چالاكیه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئه‌و موناقه‌شانه هه‌یه.
دوێنێ هەینی، 7-4-2023، ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند ئەم ئێوارەیە لە "سیاجی فڕۆکەخانە" تەقینەوەیەک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد. ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی لەبارەی تەقینەوەکە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
سەعدی پیرە دەڵێت: ئێمه دراوسێین له‌گه‌ڵ توركیا نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنور هه‌یه له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو سنوری عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا ده‌كه‌وێته‌ناو هه‌رێمی كوردستان، من پێموایه بیركردنه‌وه له دابه‌زینی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه و قسه‌كردن به‌درۆن و لوله‌ی تفه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كارێكی دروست نییه چونكه جوگرافیا ئینكاره.
وتیشی: ئێمه هه‌رچی بكه‌ین هه‌ر دراوسێ ده‌مێنین، پێویسته هه‌م حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و داموده‌زگا دیبلۆماسیه‌كان له‌عێراق و له‌ده‌ره‌وه، وه لایه‌نه سیاسیه‌كانی كۆماری توركیا به (ئاكپارتی)شه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بكه‌ونه گفتوگۆ بۆ سنورێك دانان بۆ ئه‌و (تجاوزاتە ناڕێكیانه).
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو یەکێتی هەوڵدەدات لە ڕێگای دیبلۆماسییەوە کۆتایی بەکێشەکان بهێنێت.
پیرە دەڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌یری كاردانه‌وه‌كه‌ی كاک بافڵ بكه‌ین هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان كۆتایی به‌م كێشانه بهێنێت، من پێموایه ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت به‌هانه‌یه‌كی بێمانایه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له سلێمانی هیچ باره‌گایه‌ک نییه ڕه‌نگه له‌ناو سوپای توركیاش خه‌ڵک هه‌بێت هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
" ئەگەر ئامانجەکە مەزڵوم کۆبانی بوبێت
لەدوای بۆردومانەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکان باسییان لەوەکرد، ئامانجی بۆردومانەکە مەزڵوم کۆبانی و بەرپرسێکی تری هەسەدە بووە.
بەڵام سەعدی پیرە دەڵێت: نازانم پاساوه‌كه‌ی چییه؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (مه‌زڵوم كۆبانی) له‌وێ بێت ئه‌مه شتێكی نادروسته له عورفی ده‌ولی شتی وانه‌بووه (مه‌زڵوم كۆبانی) خه‌ڵكی توركیا نییه و ئۆپۆزیسیۆنی توركیا نییه.
پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا:
سەعدی پیرە ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا کرد و وتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا خراپتر بووه، به‌ڵام خراپوونی په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌ک لایه‌نه‌یه ئێمه خوازیاری تێكدان و خراپكردنی په‌یوه‌ندی نیین.
ڕاشیگەیاند: ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی توركیا په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناو (ئاكه‌په)ش په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه، پێیانوایه هه‌موو ئامڕازێک مه‌شروعه بۆئه‌وه‌ی دوو ده‌نگ زیاتر بهێنن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه كارێكی خراپه.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا توركیا چ داوایه‌كی له ئێوه، وەک یەکێتی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی؟
سه‌عدی پیره وتی: هه‌میشه لایه‌نه سیاسیه‌كان ناكۆكی نێوان خۆیان كه‌مێک له سنور تێپه‌ڕاندووه، ڕه‌نگه پێیان وابێت شێوه‌ی هاوكاری ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا وه‌كو شێوه‌ی هاوكاری لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر نییه ئه‌مه ئاساییه ئێمه پێمانوایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه به‌ئاشتی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و مه‌سه‌لانه خۆی له‌خۆیدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هەروەها سەعدی پیرە وتی: ئه‌مه‌ی ئێستا به‌ته‌واوه‌تی كتوپڕه، پێشتر كونسڵی گشتی توركیا لێره بووه، زۆر هه‌وڵیدا و كاری كرد بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و ته‌مومژ و گومانانه بڕه‌وێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێش بچێت، ئه‌مه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی نییه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه و توركیاوه، به‌ڵكو پێموایه به‌هانه‌یه‌كه ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن په‌كه‌كه له‌سلێمانی جموجۆڵی زیاتری هه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه
هیچ باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه نییه هه‌تا ئێمه دایبخه‌ین، ئه‌و ژماره و قه‌باره‌یه‌ی كه باس ده‌كرێت بنه‌مای نییه و وانییه.