کامڵا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە گردبوونەوەیەکی مافی لەباربردن لە لۆس ئانجڵس ئامادەبوو، کە یەکێکە بوو لە ژمارەیەک گردبوونەوەی لەو جۆرەی ڕۆژی شەممە لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو، دوای بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگا کە تیایدا دەستڕاگەشتنی بە لەباربردن سنووردار کرد.
هێرس بە ئامادەبوانی گوت " کاتێک لە ئەمەریکا هێرش دەکەیتە سەر مافەکانی ژنان، ئەوا هێرش دەکەیتە سەر ئەمەریکا.
ڕۆژی هەینی دادگای باڵا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێسا فیدراڵیەکانی بۆ بەکارهێنانی دەرمانی مایفیپریستۆن بۆ لەباربردنی منداڵ هێشتەوە، دوای ئەوەی بڕیارەکانی دادگای خوارەوە هەوڵیاندا بەکارهێنانی ئەو دەرمانە سنووردار بکەن، کە ژنان ساڵانێکە بەکاریدەهێنن.
داوا لە دادوەرەکان دەکرێت بیر لەوە بکەنەوە کام بەشە لە بڕیارێکی کە لەلایەن دادوەری ناوچەیی ئەمەریکا ماتیۆ کاکسماریکەوە لە تەکساس لە 7 ی مانگی چوار دەرچووە، وەک لە بڕیارێکی ئەم دواییەی تانەدان کە نوێ کراوەتەوە، هێشتا دەبێت کاری پێبکرێت لەکاتێکدا دۆسیەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی بایدن و تاقیگەی دانکۆ کە بنکەکەی لە نیویۆرکە و کۆمپانیای دروستکەری حەبەکە، داوایان لە دادوەرەکان کرد بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدەن.
ئەم بابەتەش لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی لەباربردن لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو دادگای باڵای ئەمەریکا بڕیاری ڕۆ ڤی وەیدی هەڵوەشاندەوە و ئەمەش دەرگای بۆ هەندێک ویلایەت کردەوە کە لەباربردنی منداڵ قەدەغە بکەن.
بڕیاری ڕۆ ڤی وەیدی ساڵی مافێکی دەستوری دابوو بە ژنان بۆ لەباربردنی منداڵان و لە سەرانسەری وڵاتەکەشدا کرابووە یاسا.