سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا هەڵمەتکانی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەکانی 14ی مانگی پێنج لە شارەکاندا بە بەرنامەی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئیستەنبوڵ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی بەڕێوەدەبات.
ئەردۆغان لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری دارایی لە ئەتاشەهیر و لە گەڕەکی فیکرتەپە لە مەراسیمەکانی پڕۆژەی گۆڕینی شارەکە بەشداری دەکات.
کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی (جەهەپە) و کاندیدی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی نیشتمانی، سەردانی پیشەوانانی لە چاتالجای ئەستەنبوڵ دەکات.
کلیچدارئۆغڵو ئێوارە لە ناحیەی بەیلیکدووزو بەشداری بەرنامەیەکی بەربانگ دەکات.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ بەشداری بەرنامەکانی هەڵبژاردن دەکات لە ئەنتاب و ڕوحا.
بولدان لەو شارانە چاوی بە خەڵک دەکەوێت و بەشداری لە مەراسیمەکانی کردنەوەی نووسینگەکانی هەڵبژاردن دەکات.
هەروەها سەرۆکی پارتی باش، مێرال ئاکشەنەر، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە چالاکییەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات.
سەرچاوە: ئاکپە، جەهەپە، هەدەپە، پارتی باش