ژیان لەسەر زەوی لە سەردەمی کرایۆجینیدا کە 720 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەختی توانای مانەوە بووەوە. هەسارەکە لە زۆربەی ماوەی 85 ملیۆن ساڵدا بەستەڵەک بووە.
زانایان دەڵێن زەوی لە کاتی بەستەڵەکی سەرتاسەریدا لە واڵاییدا لە تۆپەڵێ بەفری سپی پرشنگدار چووە، بەڵام ژیان بە جۆرێک لەو ماوەیەدا ڕزگاری بوو کە پێی دەوترێت "زەوی تۆپەڵە بەفر". توێژینەوەیەک بەم دوایانە تێگەیشتنێکی قووڵتر دەخاتە ڕوو.
ئەو بەردبووانەی کە وەک ڕوەکی دەریایی ناسێنراون، لە جۆگەی ڕەشدا کە جۆرێکە لە بەرد لە پارێزگای هوبێی ناوەڕاستی چین دۆزراونەتەوە. زاناکان دەڵێن، ئەو بەردبووانە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ژینگەی ئاوداری گونجاو لەو کاتەدا بەربڵاوتربوە لەوەی کە زانراوە.
گۆڤاری Nature Communications توێژینەوەکەى بڵاوکردەوە.
دۆزینەوەکان پشتگیری لەو بیرۆکەیە دەکەن کە هەسارەکە زیاتر "زەوییەکی سەهۆڵاوی" بووە لەکەڵ توانەوەی، ئەمەش وایکردووە سەرەتاییترین فۆرمەکانی ژیانی ئاڵۆز لەو ناوچانەدا بژین کە پیشتر وا زانراوە ڕەق و بەستوو بووە.
مێژووی بەردبووەکان لە دووەم کەڕەتدا لە دوو جاری سەردەمی کرایۆجینیدا کە سەهۆڵبەندان لە جەمسەرەکانەوە بەرەو هێڵی ناوەراستی زەوی درێژ بوونەتەوە و بەردەوام بووە، دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 651 ملیۆن بۆ 635 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. ئەم ماوەیە پێی دەوترێت سەردەمی سەهۆڵی مارینۆن.
هویو سۆنگ لە زانکۆی زانستی زەوی لە چین، لێکۆڵەر و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەیە دەڵێت "توێژینەوەکە ڕوونی دەکاتەوە، گرنگترین دۆزینەوە ئەوەیە کە بارودۆخی ئاوی بەرفراوان و بێ سەهۆڵی زەریاکان لە دوایین بەشی سەردەمی بەستەڵەکی مارینۆندا هەبووە.
سۆنگ دەشڵێت "ناوچە بەرفراوانەکانی زەریاکان باشتر ڕوونی دەکەنەوە کە زیندەوەرە ئاڵۆزەکانی وەکو ڕوەکی دەریایی فرە خانەیی لە کوێ و چۆن ماونەتەوە".
دۆزینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە زەریاکانی جیهان بە تەواوی بەستوو نەبوون.
زاناکە زیاتر دەڵێت "بەو واتایەیە کە ئەو ناوچانەی پەناگەی گونجاو بوون بۆ ژیان و بوونیان هەبووە کە زیندەوەرە فرە خانەییەکان دەتوانن تێیدا بژین".
زەوی نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بووە. یەکەم زیندەوەری تاک خانەیی لە یەکەم ملیار ساڵی بوونی هەسارەکەدا دەرکەوتوە. زیندەوەرە فرە خانەییەکان دواتر هاتوون، ڕەنگە 2 ملیار ساڵ لەمەوبەر بووبیت. بەڵام تەنها دوای سەردەمی کرایۆجینی بووە کە بارودۆخی گەرمتر دووبارە بۆتەوە. ئەوەش یارمەتیدەر بووە بۆ بەرفراوانبوونی خێرای شێوەکانی ژیانی جیاواز نزیکەی 540 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
زانایان هەوڵدەدەن باشتر لە سەرەتای "زەوی تۆپەڵە بەفر" تێبگەن. ئەوان پێیان وایە ڕێژەیەکی زۆر کەم گەرمی خۆر گەیشتۆتە ڕووی زەوی، چونکە سەهۆڵبەندانە سپییەکان تیشکیان گەراندۆتەوە.
جۆگەلە دەریاییەکان و بەردبووەکانی هەندێک زیندەوەری فرەخانەیی دیکە لە جۆگەلە ڕەشەکەدا دەستنیشانکران. ئەم ڕوەکانەی دەریا زیندوەرێکبوون بەتیشک ژیاون لە بن دەریادا لە ژینگەیەکی ئاوی تەنکدا بە تیشکی خۆر ڕووناک بوە.
توێژەر چینا یێ کە هاوکات لە زانکۆی زانستی زەویە لە چین دەڵێت "بەردبووەکان وەکو پلێتی پاڵەپەستۆکراوی کاربۆنی ئۆرگانیک پارێزراون".
زیندەوەرە فرە خانەییەکان لەوانەش قەوزە سوورەکان، قەوزە سەوزەکان و قارچکەکان پێش سەردەمی کرایۆجینیان دەرکەوتن و لە "زەوی تۆپەڵە بەفر" ڕزگاریان بووە.
بەستەڵەکی کرایۆجینیان زۆر خراپتر بوو لە دوایین سەردەمی سەهۆڵبەندان کە مرۆڤەکان لە ژیاندا ماونەتەوە. نزیکەی 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هاتوە.
سەرچاوە/ڕۆیتەرز