سعودیە و ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حەوت ساڵ لەمەوبەر سعودیە و ئێران ئەرکە دیبلۆماسییەکانیان داخست، هەردوو وڵات لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختەکانی یەکتردا دەکەنەوە.

ئەمیرەبدوڵڵاهیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، وادەی دیاریکراوی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی نەخستەڕوو، کە لە ساڵی 2016وە داخراون.
ئەمیرابدوڵڵاهیان وتی: لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە جەژنی ڕەمەزاندا، ڕێککەوتین کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کار لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران و سعودیە لە تاران و ڕیاز بکەین .

هەردوو ڕکابەرەکانی ناوچەکە مانگی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەپێی ڕێکەوتنێک کە بە نێوەندگیری چین بەڕێوەچوو.

پەیوەندیی نێوانیان لە ساڵی 2015دا لە دوای دەستێوەردانی سعودیە و ئیمارات لە شەڕی یەمەن دەستیپێکرد، دوای ئەوەی بزووتنەوەی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران حکومەتی سەر بە سعودیەیان ڕووخاند و دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختدا گرت.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە بووەتە هۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا، لەوانەش شەڕی ناوخۆی سوریا.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان قسەی کرد لەنێویاندا حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی حزبوڵڵا .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پشتڕاستیکردەوە سەرۆک ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی سوریا دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە بێ ئەوەی ووردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.

ئەم سەردانە یەکەمین سەردان ده بێت له لایه ن سه ڕۆک کۆماری ئێران بۆ لای بەسار ئەسەدی سەرۆکی سوریا له دوای ئەوەی شەڕ له سوریا له ساڵی 2011 هه ڵگیرسا، ئەسەد به هاوکاری سەربازی و پاڵپشتی ئابوری هه ڕدوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا توانی ڕه وشی ململانێکان بگۆڕێت و زۆربەی وڵاتەکەی کۆنترۆل بکاتەوە.

سەرجاوە/ ڕۆیتەرز