تادێت ژمارەی ژنانی خاوەن پۆست لە هەڵەبجە زیاتر دەبێت

Your browser doesn’t support HTML5

یەکێک لە سیما دیارەکان کە پارێزگای هەڵەبجەی پێ دەناسرێتەوە زۆری ژمارەی ئەو ژنانەیە کە پۆستی ئیداریان هەیە، ئەمە جیا لەوەی کە مێژوویەکی دێرینی هەیە لە ڕابردوودا هەر ژنان پۆستیان هەبووە، خواستێکی زۆریش هەیە لەلایەن ژنانەوە کە هاوشێوەی پیاوان بەشداری لە بەڕێوەبردنی ئیدارەدا بکەن.