توێژەران: دوو سیستەمی جیا جوڵەی مرۆڤ کۆنتڕۆڵ دەکەن

بیرمەندە گەورەکان هەزاران ساڵە پەیوەندی نێوان عەقڵ و جەستەی مرۆڤیان لەبەرچاو گرتووە. ئەم خاڵی پەیوەندییە بابەتی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە بوو کە لە گۆڤاری (Nature) دا بڵاو کرایەوە.

توێژەران دەڵین، دوو سیستەمی جیاوازیان لە مێشکدا دۆزیوەتەوە کە کۆنترۆڵی سیستەمی جوڵەی مرۆڤ دەکەن.

ئەم سیستەمانە لە بەشێکی مێشکدان کە پێیان دەوترێت توێکڵی جووڵە. توێکڵی جووڵە بەشێکە لە چینی دەرەوەی مێشک لە توێکڵی مێشکەدا.

توێژەران دەشڵێن، بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەشانەی توێکڵی جووڵە کە جوڵەی جەستە بەڕێوەدەبەن، پەیوەستن بە تۆڕێکەوە بەشدارە لە بیرکردنەوە، پلاندانان، ئازار و کۆنترۆڵکردنی ئەندامەکان، هەروەها پەستانی خوێن و لێدانی دڵ.

ئیڤان گۆردن لە بەشی پزیشکی زانکۆی واشنتن لە سانت لویس، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "توێژەران دەریانخستووە کە سیستەمی جووڵەی مرۆڤ یەک بەش نییە". زیاتر ڕوونی کردەوە و وتی " لەبری ئەوە پێمان وایە دوو سیستەمی جیاواز هەن کە کۆنتڕۆڵی جوڵە دەکەن".

هەروها دەڵێت، سیستەمێک بۆ "جوڵەی تایبەتی دەست و پێ و دەموچاوە. ئەم سیستەمە گرنگە، بۆ نموونە بۆ نووسین یان قسەکردن - جوڵەکان کە پێویستە تەنها بە یەک بەش لە جەستەدا و تێیدا بەشدارن".

توێژینەوەکە سیستەمێکی دووەمی لەناو توێکڵ جووڵەدا دەستنیشانکردووە کە ناویان ناوە SCAN کە کورتکراوەی تۆڕی کرداری جەستەیە، واتە بە ئاگابوونە. توێژەران پەیوەندییەکانیان بە ناوچەکانی مێشکەوە تۆمارکردووە کە ناسراون بە یارمەتیدانی دانانی ئامانج و پلاندانان بۆ کردارەکان.

گۆردن دەڵێت" SCAN گرنگترە بۆ جوڵەی تەواوی جەستە و "زیاتر پەیوەستە بە ناوچەی پلاندانانی ئاستە بەرزەکانی مێشکەوە".

دەرئەنجامەکان وردەکاری پەیوەندی مێشک و جەستەی مێشک دەخەنە ڕوو.

نیکۆ دۆسنباخ لە بەشی پزیشکی زانکۆی واشنتن، گەورە نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "زانستی دەمارەکانی مۆدێرن هیچ جۆرە دووانەیی دەروون و جەستە لەخۆناگرێت. دۆزینەوەکان بە SCAN ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر دەدات، دۆسنباخ زیاتر ووتی "بۆچی 'جەستە' و 'عەقڵ' جیا نین یان جیا ناکرێنەوە".

توێژەران تەکنیکە مۆدێرنەکانی وێنەگرتنی مێشکیان بەکارهێنا بۆ تاقیکردنەوەی نەخشەیەکی گرنگ کە 90 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەری مێشک ویلدەر پێنفیڵدەوە دامەزراوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوکان دەریانخست کە نەخشەی پێنفیڵد کە بەهۆی تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی خۆیەوە سنووردار بووە، پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە.

توێژەران بە بەکارهێنانی وێنەگرتنی تایبەت لە حەوت کەسی پێگەیشتوودا SCAN یان دەستنیشان کرد. پاشان ئەنجامەکانیان لە بەرامبەر کۆمەڵە داتا گەورەکاندا پشکنی کە هەزاران کەسی تەمەن گەورەیان لەخۆگرتبوو.

وێنەگرتنی زیاتر بازنەی SCANی لە منداڵێکی 11 مانگان و منداڵێکی 9 ساڵاندا دەستنیشان کرد، بۆیان دەرکەوت کە هێشتا لە منداڵێکی ساوادا دروست نەبووە.

ئەو تێبینیانە لە کۆمەڵە داتا گەورەکانی سەدان منداڵی تازە لەدایکبوو و هەزاران منداڵی تەمەن 9 ساڵان پشتڕاستکرانەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە چەندە پێویستی زیاتر هەیە بۆ فێربوون دەربارەی مێشکی مرۆڤ.

گۆردن وتی "ئامانجی مێشک زۆر مشتومڕی لەسەرە".

ڕوونیشی کردەوە کە هەندێک لە شارەزایان بیر لە مێشک دەکەنەوە وەک ئەندامێک کە بە شێوەیەکی سەرەکی مەبەست لێی هەستکردن و لێکدانەوەی جیهانی دەوروبەرمانە.

لە لایەکی دیکەوە، گۆردن ڕوونیکردەوە، پسپۆڕانی دیکە بیر لە "مێشک وەک ئەندامێک دەکەنەوە کە بۆ بەرهەمهێنانی باشترین 'دەرئەنجامەکان' داڕێژراوە، بەزۆری کردارێکی جەستەیی بۆ باشکردنی توانای مانەوە و گونجاوی پەرەسەندن بۆ هەر دۆخێکی دیاریکراو".

گۆردن پێشنیاری کرد کە ڕەنگە هەردوو بۆچوونەکە ڕاست بن. وتیشی"SCAN زۆرترین لەگەڵ لێکدانەوەی دووەمدا دەگونجێت، ئامانج و پلاندانان لەگەڵ کردارەکانی تەواوی جەستە تێکەڵ دەکات".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز