توێژینەوە: فیلی دەریا لە ڕۆژێکدا تەنها دوو کاتژمێر دەخەوێت

هەر وەک چۆن خەوتن پڕۆسەیەکی گرنگی بایۆلۆجیە بۆ مرۆڤ بۆ ئاژەڵیش بە هەمان شێوەیە، بەڵام هێشتا زۆر شت لەبارەی پرۆسەکەوە نادیارە.

مرۆڤ نزیکەی یەک لەسەر سێی تەمەنی بە خەوتن بەسەر دەبات. بەڵام هەندێک لە شیردەرەکان وەک فیلی دەریای باکوور کاتێکی کەمتر بە خەوتن بەسەر دەبات.

زانکۆی کالیفۆڕنیا لە توێژینەوەیەکی نوێدا باسی لە شێوازی خەوی نائاسایی ئەم گیاندارانەی زەریا کردووە. بۆیان دەرکەوتووە کاتێک ئەم شیردەرانە دەچن بۆ خواردن لە گەشتەکاندا کە دەتوانێت حەوت مانگ بخایەنێت، تەنها دوو کاتژمێر دەخەون. ئەو دوو کاتژمێر خەوتنە لە ساتەکانی پشوودانی کورت پێکهاتووە کە هەریەکەیان تەنها 10 خولەک دەخایەنێت لەکاتێکدا دەچنە قوڵایی ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی لە نێچیرەکان دوور بکەونەوە. تاکە شیردەری تر کە ناسراوە بە کەم خەوی، فیلی ئافریکایە.

کاتی خەوتنی فیلەکانی دەریا لە کاتی گەشتەکانی دەریاییدا جیاوازە لەو 10 کاتژمێرەی کە ڕۆژانە لە کەناراوەکاندا لە وەرزی جووتبووندا لە شوێنەکانی وەک کەناری ئانۆ نویڤۆی کالیفۆرنیا بەسەری دەبەن.

توێژەران ئامێرێکی هەستیاریان لەسەر ژمارەیەک لەو فیلانە داناوە کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە. هەستەوەرەکان سیگناڵەکانی خەویان تۆمارکردوە کە لەلایەن مێشکی فیلەکانی دەریاوە و لێدانی دڵەوە دروستبوون. هەروەها هەستەوەرەکان شوێن و قووڵایی ئاژەڵەکانیان لە ژێر دەریادا دەستنیشانکردووە.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر فیلە مێینەکانی دەریا کردووە، چونکە لە گەشتە درێژخایەنەکانی دەریای کراوەدا دووردەکەونەوە لەکاتێکدا نێرەکان لە ئاوەکانی کەنار دەریاکاندا خۆراک دەخۆن.

لە کاتی چوونە ژێر ئاودا کە نزیکەی 30 خولەک دەخایەنێت، فیلەکانی دەریا دەچوونە خەوێکی قووڵەوە کە پێی دەوترێت خەوی شەپۆلی خاو، لەکاتێکدا جووڵەیەکی کۆنترۆڵکراویان بەرەو خوارەوە دەهێشتەوە. کاتێک دواتر تووشی خەوی جووڵەی خێرای چاو بوون.

کە حاڵەتێکە جوڵەی کاردانەوە لەکاتی خەوتندا دەوستێت، فیلەکانی دەریا کەوتوونەتە ناو شێوازێکی سوڕی متبوونەوە. هەندێک جار بەبێ جووڵە لە بنی دەریادا ماونەتەوە.

جێسی کێندڵ نار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە دامەزراوەی سکریپس بۆ زانستی زەریاکان لە سان دیێگۆ، نووسەری سەرەکی ئەو توێژینەوەیە کە ئەم هەفتەیە لە ڕۆژنامەی زانستدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "پاشان لە قووڵترین خاڵدا لە کاتی خەوتنیاندا تا قووڵایی377 مەتر لە خەو هەڵدەستن و مەلە دەکەنەوە دەێنە دەرەوە بۆ سەر ڕووی زەوی.

فیلەکانی دەریای باکوور دووەم گەورەترین فیلی دەریای جیهانە. تەنها فیلەکانی دەریای باشوور گەورەترن. ڕەنگە درێژی نێری فیلەکانی باکور بگاتە 4 مەتر و کێشیان دەگاتە 2 هەزار کیلۆگرام. درێژی مێینەکان دەگاتە نزیکەی 3 مەتر و 590 کیلۆگرام.

فیلەکانی دەریا و ئاژەڵە دەریاییەکان وەک ماسی و کالم دەخۆن. تەنانەت لەکاتێکدا کە قەبارەیان گەورەیە، بەڵام نێچیرەکانی وەک نەهەنگ و نەهەنگی بکوژ هێشتا مەترسین لەسەریان.

تێری ویلیامز زانا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروزە و هاوکاری نووسینی توێژینەوەکە بووە، ووتی "جێگەی سەرنجە کە ئاژەڵێکی کێوی دەکەوێتە خەوی قووڵ و ئیفلیجی.

کاتێک نێچیرەکان لە ناوچەکەدا بۆ ڕاوکردن هەن". ووتیشی" فیلەکانی دەریا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن بە چوونە ناو خەوی قووڵ لە بەشە قووڵەکانی زەریاکان کە بەزۆری نێچیرەکان لەوێ ڕاویان ناکەن.

ویلیامز وتی مێشک توانای کۆنترۆڵکردنی بەئاگاهێنانەوەی فیلە خەوتووەکانی دەریای هەیە لە قووڵایییەکدا پێش ئەوەی بخنکێن، ئەمەش دۆزینەوەیەکە سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی مێشکی شیردەرەکان. ئەو کۆمێنتێکی لەسەر ئەم وتەیەی دا کە مێشکی فیلەکانی دەریا کۆنترۆڵی مانەوەیان نیشان دەدات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز