لاڤرۆڤ: ڕووداوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کرێملین 'کردەوەیەکی دوژمنکارانە' بووە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کرێملین "کردەوەیەکی دوژمنکارانە" و ڕووسیا بە "کردەوەی پتەو" وەڵامی دەداتەوە.

ڕووسیا ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی کرێملین دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کوشتنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڕایگەیاند، ئەمەریکا لە پشت ئەو هێرشە گوماناوییە بووە.

ئۆکرانیا ئەوە ڕەتدەکاتەوە و کۆشکی سپیش ئەو گوایە "درۆییەی" ڕووسیای ڕەتکردەوە.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هیندستان وتی: بە ڕوونی کارێکی دوژمنکارانە بوو، ڕوونە کە تیرۆریستانی کیێڤ بەبێ ئاگاداری ئاغاکانیان نەیاندەتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەن.

گوتیشی: "بە قسەکردن وەڵام نادەینەوە ، بە کردەوەی پتەو وەڵام دەدەینەوە".

جێی بەبیرهێنانەوەیە ئێستا شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە مانگی 15دایە، هەرچەندە مۆسکۆ بەردەوامە لە ناوزەدکردنی بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز