زانایان لێکۆڵینەوە لە زانیارییە بۆماوەییەکانی ئاژەڵە جیاوازەکان دەکەن کە دەتوانێت یارمەتیان بدات بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ژیانی مرۆڤ بزانن. زاناکان خەریکی دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندیانەن کە لە نێوان جۆرە جیاوازەکاندا هاوبەشن.
یەکێک لەو دۆزینە سەرەکیانەی کە تیشکیان خستوەتە سەر ئەوەیە کە هەندێک ناوچەی زانیاری بۆماوەیی بە درێژایی پەرەسەندن وەک خۆیان ماونەتەوە.
ئەو زانایانە بەشێکن لە هەوڵێکی نێونەتەوەیی بەناوی پرۆژەی زۆنۆمیا. یازدە توێژینەوەیە لە توێژینەوەیەکدا کۆکراوەتەوە لە ژمارەی ئەم دواییەی زانستدا بڵاوکرایەوە. تیمی زۆنۆمیا لەلایەن ئێلینۆر کارلسۆن و کێرستین لیندبلاد-تۆ سەرپەرشتی دەکرێت لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای ماساسۆسیتس MIT و زانکۆی هارڤارد.
توێژینەوەکان تێگەیشتن لە تایبەتمەندی و نەخۆشییەکانی مرۆڤ و تواناکانی ئاژەڵان پێشکەش دەکەن، وەک سووڕی مت بوون. تەنانەت زانیاری بۆماوەیی لەبارەی سەگی بالتۆ لەخۆدەگرێت، کە سەگێکی خلیسکێنە و لە ساڵی 1925دا یارمەتی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی ئەلاسکای داوە.
زانایان سەیری 240 جۆری شیردەریان کرد ئەوان جینۆمی جۆرەکان یان ئەو.
"رێنماییانە"یان ڕێکخست و بەراوردیان کرد کە زیندەوەران پێویستیان پێیەتی بۆ گەشەکردن و کارکردن.
لیندبلاد-تۆه لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوید وانەی جینۆمیکی بەراوردکاری دەڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جینۆمی مرۆڤ زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر ڕێکخراوە و سەرەڕای ئەوەش، هێشتا بەڕاستی قورسە تێبگەین کە توخمە کاراییەکان چین".
زاناکان 4552 توخمە جینۆمیان دۆزیوەتەوە کە لە سەرانسەری جۆرە شیردەرەکاندا وەک یەکن و لە 235 لە کۆی 240 جۆرەکەدا یەکسان بوون.
هەندێک توخم بۆ ملیۆنان ساڵ لە پەرەسەندن وەک خۆیان ماونەتەوە.
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە لانیکەم لە٪10ی جینۆمی مرۆڤ لە سەرانسەری جۆرەکەدا نەگۆڕاوە.
هەندێک جین یارمەتی دروستکردنی پرۆتین دەدەن. ئەم پرۆتینانە کۆنترۆڵی ئەرکی خانەکان دەکەن کە ئامانجی سەرەکی DNAیە. ئەو ناوچانەی جینۆم کە نەگۆڕاوە لە دەرەوەی ئەم لە٪1ی جینانە ڕوودەدەن.
تیۆرییەکە ئەوەیە کە ئەم بەشە نەگۆڕانە ڕەنگە خزمەت بە ئامانجێک بکەن و لەوانەیە "توخمە ڕێکخراوەییەکان" بن. ئەم توخمانە فەرمانگەلێکیان تێدایە کە ئاڕاستە دەکەن کە چەندە پرۆتین بەرهەم دەهێنرێت و لە کوێ و کەی بەرهەم دێت.
ماتیۆ کریسمس شارەزای جیناتی پەرەسەندنە لە زانکۆی ئۆپسالا و نووسەری سەرەکی یەکێکە لە توێژینەوە بڵاوکراوەکان.
دەڵێت "زۆرێک لەم توخمانە لە نزیک ئەو جینانەی کە بەشدارن لە گەشەکردنی کۆرپەلەدا هەڵکەوتوون - پرۆسەیەک کە پێویستە بە توندی کۆنترۆڵ بکرێت ئەگەر بیەوێت ببێتە هۆی گەشەکردنی ئاژەڵێکی تەندروست" و کارا.
زانایان زیاتر لە 3 ملیۆن لەو توخمە ڕێکخەرانەیان لە جینۆمی مرۆڤدا دۆزیەوە. نزیکەی نیوەی ئەمانە پێشتر نەزانرابوون.
هەروەها سەرنجیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناو ئاژەڵان بوو. زاناکان تەماشی ڕیزبەندی بۆماوەیی هەندێک جۆریان کردوە و بەراوردیان کردوە لەگەڵ باوباپیرانیان.
کارلسۆن دەشڵێت، هەندێک جۆر لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری زۆریان بەخۆوە بینیوە لە پەیوەندی لەگەڵ گۆڕانکاری لە ژینگەکانیاندا.
سووڕی متبوونی زستانە یەکێکە لە نموونەکان. دۆزینەوەکان لەسەر جیناتیکی وسڕی متبوون دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چارەسەرەکانی مرۆڤ و چاودێری چڕ و تەنانەت گەشتەکانی واڵایی.
کارلسۆن دەڵێت "یەکێک لە شتە بەڕاستی بێوێنەکانی شیردەرەکان ئەوەیە کە لەم قۆناغەدا، لە بنەڕەتدا خۆیان گونجاندووە بۆ ئەوەی لە نزیکەی هەموو تاکە ژینگەیەکی سەر زەویدا بژین".
تەنانەت توێژینەوەکانی زۆنۆمیا دەریانخستووە کە هەستی بۆنکردنی شیردەرەکان چۆن جیاوازە. شیردەرەکانی وەک فیلەکانی ساڤانای ئەفریکا و تەمبەڵی دوو پەنجە هەستێکی زۆر بەهێای بۆنکردنیان هەیە. نەهەنگ و دۆلفینەکان تاڕادەیەک هەستی بۆنکردنیان نییە، لەکاتێکدا مرۆڤ لە شوێنێکی ناوەڕاستدایە.
کۆمەڵەیەکی تری زانایان بەدوای ئەو جینانەدا گەڕاون کە شیردەرەکانی تر هەیانە بەڵام مرۆڤەکان نیانە.
ستیڤن ڕێیلی توێژەری جیناتە لە زانکۆی یێڵ، دەڵێت" لەبری ئەوەی سەرنجیان لەسەر ئەو تایبەتمەندیە نوێیانە بێت کە تایبەتە بە مرۆڤ، سەیری ئەو شتانەیان کردووە کە مرۆڤ نەیبووە.
ڕێیلی دەڵێت" لەدەستدانی پارچەی DNA لەڕاستیدا دەتوانێت تایبەتمەندی نوێ دروست بکات".
دەشڵێت "بۆ نمونە سڕینەوەیەکی بچووکی DNA لە نێوان شامپانزی و مرۆڤدا کە 6-7 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، بۆتە هۆی گۆڕانکارییەکی زۆر لە دەربڕینی جینەکاندا".
ئەو گۆڕانکاریانە بۆ ڕێکخستنی جینەکانی سیستەمی هەستە دەمار بوو.
ماسێۆ کریسمس زیاتر ووتی "ئەمە واتای هەیە چونکە هەندێک لە جیاوازییە گەورەکانی نێوان ئێمە و ئامۆزای مەیموونەکانمان لە هێزی مێشکماندایە".
سەرچاوە / ڕۆیتەرز