بالتۆ سەگی پاڵەوانی بەستەڵەک

جەستەی پارێزراوی سەگی بالتۆ لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ

لە ساڵی 1925 سەگێکی نێری بەستەڵەک بە ناوی بالتۆ سەرکردایەتی تیمێکی 13 سەگی کردوە و بە زریانێکی بەفری سەختدا تێپەڕیوە لە بەشی کۆتایی گەشتێکی 1088 کیلۆمەتریدا. ئەو گەشتە دەرمانی فریاکەوتنی ژیانی بردووە بۆ شاری نۆمی ئەلاسکا لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەفتیریا.

بالتۆ وەک پاڵەوانێک دانراوە. بوو بە بابەتی نوسینی کتێب و فیلم. تەرمی جەستە پارێزراوەکەی تا ئێستاش لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ دانراوە.

لەم دواییانەدا زانایان DNA یان لە جەستەی پارێزراوی بالتۆ وەرگرتوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردوە وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی گەورە بەناوی زۆنۆمیا.

توێژینەوە بەرفراوانەکە زانیارییە بۆماوەییەکان لە ئاژەڵ و مرۆڤە جیاوازەکاندا بەراورد دەکات.

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، جینۆمی بالتۆ هەندێک جینی هەبووە کە ڕەنگە یارمەتی سەگەکەی دابێت مامەڵە لەگەڵ ژینگەی سەختی ئەلاسکا بکات و لە گەشتە سەختەکەدا تێپەڕێت.

بالتۆ سەر بە گروپێک سەگی خەلیسکێنەی کارکەر بوو لە ئەلاسکا. دەرکەوت کە گرووپە هەمەجۆریی بۆماوەیی و تەندروستی بۆماوەیی زیاتریان هەیە لە چاو سەگی مۆدێرندا.

دەفتریا نەخۆشیەکە هۆکارەکەی بەکتریایە و لە هەندێک کاتدا کووشندەیە.

کاتێک لە نێو خەڵکی نۆمێدا بڵاوبووەوە، بەهۆیەوە بەندەرە بەستەڵەکەکەی ڕاگیراوە. سەگی خلیسکێنەی سەر بەستەڵەک تاکە ڕێگە بوو بۆ گەیاندنی دەرمانی گرنگ بۆ شارەکە.

بالتۆ یەکێک بوو لەو 150 سەگەی کە بۆ بەشێک لە گەشتە 127 کاتژمێرییەکە خەلیسکێنەی ڕاکێشاوە. لە کاتی گەشتەکەدا پلەکانی گەرما گەیشتۆتە ژێر 45 پلەی سەدی.

وێنەی سەگی بالتۆ لەگەڵ خاوەنەکەی گوونار کاسێن ساڵی 1920

توێژەران جینۆمی بالتۆیان پشکنیوە وەک بەشێک لە کۆمەڵە داتایەک کە 682 جینۆمی سەگی مۆدێرن و باو باپیرانیان کە گورگە لەخۆدەگرێت. هەروەها توێژینەوەکە جینی 240 شیردەر و جینەکانی مرۆڤی لەخۆگرتووە.

جینۆمی بالتۆ ڕێژەی کەمتری زاوزێی ناوخۆیی نیشان داوە لە چاو نزیکەی هەموو جۆرەکانی سەگی مۆدێرن. زاوزێکردن کاتێکە کە ئاژەڵەکان لە دایک و باوکێکی نزیکەوە لەدایک دەبن. هەروەها جینۆمەکەی ڕێژەیەکی کەمتری جیاوازی بۆماوەیی دەگمەن و لەوانەیە زیانبەخشی نیشان داوە.

دەرکەوت کە بالتۆ ڕەچەڵەکی هاوبەشی لەگەڵ جۆرەکانی وەک هاسکی سیبیریای مۆدێرن و سەگی خلیسکێنەی ئەلاسکادا هەیە. هەروەها دەرکەوت کە ڕەچەڵەکی هاوبەشی لەگەڵ سەگەکانی گرینلاند و سەگی ڤێتنام و سەگی ماستیفی تبتییەکان هەیە. بەڵگەی کەمی هەبوو لەسەر ڕەچەڵەکی گورگ.

بالتۆ لە ساڵی ١1919 لەدایکبووە و بەشێک بووە لە گرووپی سەگی بەستەڵەک کە لە سیبیریا هاوردە کراون و بە هاسکی سیبیریا ناسراون. توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەم سەگانە جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ هاسکی سیبیریای مۆدێرن هەیە، بەڵام بالتۆ جەستەی بۆ هێز دروست بوە نەک خێرایی، کە مەرج نییە لای بەخێوکەرەکەی پەسەند بێت. بەخێوکەرەکە ئەندامی سێکسی سەگەکەی دەرهێناوە (خەسانویەتی) بۆ ئەوەی نەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆزاوزێکردن.

ژیانی بالتۆ دوای ئەو گەشتە لە ئەلاسکا سەخت بوو. لەلایەن مرۆڤەکانەوە خراپ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. خۆشبەختانە بازرگانێک سەردانی شاری کلیڤلاندی کردوە مامەڵەی خراپی بالتۆی بینیوە و سەگەکانی بە 1500 دۆلار کڕیوە. پارەکە لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆیی لە شاری کلیڤلاند کۆکراوەتەوە.

لە ساڵی 1927دا، ئاهەنگیان گێڕاوە بەگەشتنی بالتۆ و سەگەکانی ئەلاسکا سلیم، بیلی، فۆکس، ئۆڵد مۆکتۆک، سای و تیلی بۆ کلیڤلاند. پاشان بە چاودێریکردن لە باخچەی ئاژەڵانی ناوخۆیی بروکساید تا کۆتایی ژیانیان بەسەر بردوە. بالتۆ لە ساڵی 1933دا بە هۆکاری سروشتی کۆچی دوایی کرد.

کاتلین مۆریل هاوکارە لە نووسینی توێژینەوەکە و زانایە لە کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیای کۆلۆسال بایۆساینسز. ئەو سەبارەت بە ئەرکە قارەمانەکەی بالتۆ وتی، "ئەم سەگە تایبەتمەندانە نازانن کە ئەوەی کردویانە هێندە سەرنجراکیشە لە ژیانی خەڵکدا".

ووتیشی"پێکهاتەی بۆماوەیی سەگەکانی خلیسکێنەی داناوە بۆ ئەوەی باشترین ئاژەڵ بن بۆ ئەو کارە".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز