وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ڵێت، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگی زیاتریش ده‌ده‌ن. له‌باره‌ی باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی ئێرانیش له‌ناوخۆی هه‌رێم، ده‌ڵێت"ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه."
حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند"مه‌سه‌له‌ی داخستنی باره‌گای حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له ناوخۆی هه‌رێم ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر بڕیاری سیاسی، ئه‌مه گرێدراوه به دیوه سیاسیه‌كه‌وه نه‌ك دیوی سه‌ربازی."
حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، ساڵی ڕابردوو چه‌ندین جار بنكه و باره‌گاكانیان له‌ناوچه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه موشه‌ك بارانكراو و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌رپرسانی حزبه كوردییه‌كان مه‌ترسی خۆیان له هه‌بوونی ڕێككه‌وتن له نێوان عێراق و ئێران دا بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێم و داخستنی باره‌گاكانیان ناشارنه‌وه، به تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی 18 ی مانگی 3 ی عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ به‌غدا و واژۆ كردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وتی"مه‌سه‌له‌ی باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی ئێران په‌یوه‌ندی به بڕیاری سیاسی حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، ئێمه ده‌ستوه‌ردان له‌كاری سیاسی دا ناكه‌ین."
هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق چه‌ندین جار ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه، به تایبه‌ت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه دزه‌یان كردووه‌ته نێو هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق زانیاری‌یان له‌باره‌یانه‌وه هه‌بووه.
وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌ڵێت"هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆرستان و چه‌ندین جار هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شمان دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه."
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوتیشی"هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم له ئاستێكی باڵادایه."
ده‌وترێت هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و پارێزگای سلێمانی به‌هێزتره به‌راورد به هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وتی"ده‌توانم بڵێم وایه، له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی هه‌ماهه‌نگیمان به‌هێزه، به‌ڵام ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پارێزگاكانی تری هه‌رێمیش به ئاڕاسته‌یه‌كی باش ده‌ڕوات."
داعشه‌كانی عێراق تێكه‌ڵه‌ن
به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق له 700 چه‌كدار تێپه‌ڕناكات، كه به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی سێ مه‌سی تا شه‌ش كه‌سی دابه‌شبوون به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت"داعش ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه نه‌ك محه‌لی، داعشه‌كانی عێراق هه‌موو نه‌ته‌وه و چه‌كداری زۆربه‌ی وڵاتانیان تێدایه به چه‌كداری كوردیشه‌وه، ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه و لایه‌كی دیاریكراو ناكه‌ن."
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕوونیكرده‌وه، داعش له عێراق له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ته‌واو بوون و ئێستا پاشماوه‌كانیان ماوه، ناتوانن هیچ جێگه‌یه‌ك كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌ده‌ن و دواتر بۆ ڕاگه‌یاندن به‌كاری ده‌هێنن.
لیوا یه‌حیا وتیشی"پرۆسه سه‌ربازییه‌كان دژی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، سه‌ركرده‌ی گرنگیان لێ كوژراوه."