ئەگەر پرسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ کورد ڕەهەندێکی نەتەوەیی هەبێت، ئەوا لای حزبە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان لە هەمان کاتدا ڕەهەندێکی ئاینیشی وەرگرتووە، بە شێوەیەک هەندێکیان ڕاستەوخۆ پشتگیری لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن وەک سەرۆکی پارتێکی ئیسلامی، لە کاتێکدا هەندێکی تریان دەڵێن ئەردۆغان ئاینی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی سیاسی.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند لای ئەو ئەردۆغان شایستە ترە بۆسەرۆکایەتی تورکیا، "چونکە لەڕووی ئابورییەوە خزمەتی زۆری بە تورکیا کردووە."
لەڕووی سیاسییەوە، عەبدولستار مەجید دەڵێت ئاکەپە بۆ کێشەی کورد کراوەتر بووە لە پارتەکانی تر سەرەڕای ئەوەی "دواتر بەهۆی شەڕییان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە ئەو کرانەوەیە وەک پێشتر نەما."
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا و پارتی دادی گەشەپێدان زیاتر کراوەتر بوون ئەمەش بەبەراورد بە عەلمانیەکانی پێش خۆیان. مەگەر هەر عەلمانیەکانی تورکیا نەبوون بەکوردییان دەوت شاخی. حسابی مرۆڤیان بۆ نەدەکرا لەپێش ئەردۆگان."
ئەو پێیوایە کورد لە سەردەستی ڕژێمە عیلمانیەکانی ناوچەکە "قوڕی کراوە بەسەردا" بە تایبەت لە ژێر دەستەڵاتی بەعسییەکان لە سوریا و عێراق.
دەشڵێت، "لە ڕووی ئاینیشەوە زیاتر ئەردۆگان و سەردەمی دەسەڵاتی ئەو کراوەبووە و یاساکانی گۆڕیووە و بەرگری لە قەزییە ئیسلامییەکان کردوە لە جیهاندا هاوشێوەی قەزیەی فەلەستین. ئەگەر بەراورد بکرێت لەنێوان ئۆغلۆ و ئەردۆگان، بێگومان ئەردۆگان باشترە."
عەبدولستار مەجید دەڵێت سەرەڕای پشتگیریەکەی دەڵێت نایشارێتەوە لە سەردەمی دەستەڵاتی ئاکەپەدا "ستەم و زوڵم" کراوە لە کورد، بۆیەش لە کاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر "ڕۆژئاوا" حزبەکەی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
وتیشی، "ڕاستە هۆکارێک لەهۆکارەکانی پشتگیریمان بۆ ئەردۆگان ئەوەیە ئەوان باکگراوندی دینییان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڕاستی نەیاتوانیووە لەو بیرکردنەوە ڕەگەز تورکییە دەربچن، زولمەکانیشییان دەبینین. هەتا نوێنەرانی تورکیا کاتی خۆی گللەییان لێ‌کردین کە زۆر توند بوین لە هەڵوێستەکانمان. بەڵام جگە لە باکگراوندە دینییەکە خزمەت و کرانەوەکانیشییان دەبینین."
دژە بەرەکانی ئەردۆگان لەناو کوردەکان باس لەوەدەکەن کە زۆرترین سەرکردەی کورد و سەرۆک شارەوانییەکان لەسەردەمی ئەردۆگان و بەبڕیاری ئەو خراونەتە زیندان.
لە بەرامبەردا، هەندێک لە کەسایەتیە ئیسلامیە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دژی ئەردۆغان دەوەستنەوە و تۆمەتباری دەکەن بەوەی ئاینی بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەکارهێناوە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی کادیری باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە لەپەرلەمانی هەرێم، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ڕاستی بكردایه 20 ملیۆن كورد زمانی پێڕه‌وا ده‌بینی. ئه‌گه‌ر ڕاستی بكردایه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی درێژه پێده‌دا."
دەشڵێت، " ئه‌گه‌ر ئێمه بانگه‌شه‌ی دین ده‌كه‌ین و خۆمان به دیندار ده‌زانین ئه‌گه‌ر له‌ژێر په‌رده و عه‌بای دیندا زوڵم و سته‌م بكه‌ین له هاونیشتیمانیه‌كانمان و ئه‌وانی تر وه‌كو مرۆڤ سه‌یر نه‌كه‌ین و ژیانیا پێڕه‌وا نه‌بینین، ئەوا من پێموایه زوڵم و سته‌می ئه‌وان دوو قاته له‌چاو كه‌سێكی تردا كه بڕوای به دین نییه، یان لانیكه‌م بانگه‌شه‌ی دینداری ناكات."
هەڵەدنی هۆکاری ڕەخنەکانی لە ئەردۆگان ڕونکردەوە و وتی" چونکە به‌ناوی ئایه‌ت و خودا بێت نكوڵی له مافه‌كانی گه‌لێكی ۲۰ ملیۆنی بكات له باكور، وه دژایه‌تی دوو پارچه‌ی تری كوردستان بكات، وه له عه‌فریندا زه‌یتون ببڕێته‌وه و له باشوری كوردستان داربه‌ڕووه‌كان وشک بكات و بیان بڕێته‌وه."
هەروەها وتی" من هه‌فته‌ی پێشوو له زێدی خۆمان له‌شاخی ژیلوان به حه‌زه‌ره‌وه ڕۆیشتومه‌ته سه‌ر شاخه‌كه كه زێدی باوباپیرانمه له‌به‌ر درۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ڵک ژیانی لێ تاڵ بووه."
سەرەڕای هەڵوێستەکانی دژ بە ئەردۆغان، ئەبوبەکر هەڵەدنی لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە هەدەپە گرت بەهۆی پشتگیریەکەی بۆ کاندینی ئۆپۆزسیۆن کەمال کڵیچدارئۆغڵو و پێیوایە " ده‌بووایه لایه‌نی كه‌م هه‌ده‌په له پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا بێلایه‌ن بوونایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یان به‌ده‌سته‌وه بمایه‌ته‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی داهاتوو ده‌رفه‌تێک بمایه‌ته‌وه"
وتیشی" به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی ئێستا ڕوونه كه تێیدا تۆڵەلێکردنەوە و خستنی ئه‌ردۆگانه و پیشاندانی هێزی هه‌ده‌په‌یه كه ده‌توانێت ڕۆڵ ببینێت له هاوكێشه‌ی سیاسی به‌ڵكو قڵپ كردنه‌وه‌شیدا."
بە بۆچوونی هەڵەدنی، چاوەڕوان ناکرێت هیچ کام لەو کاندیدانە پشتگیری لە چارەسەری کێشەی کورد بکات. ئەو دەڵێت، " له‌و چوار نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری سیاسه‌تمه‌داران و بڕیار به‌ده‌ستانی تورک له هه‌موویان شۆڤێنی ترن. هه‌مان تاس و حه‌مامه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانه‌وه چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر شمشێر دروست بووه."
سەبارەت بە پشتگیری بەشێک لەلایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەردۆغان، ئەو کادیرە باڵایەی یەکگرتوو دەڵێت حیزبەکەی له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی بێده‌نگی هەڵبژاردووە لەپشتگیری کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیا.
دەشڵێت، "یه‌كگرتوو حزبێكی به دیسیپلینه، ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی كادر و ئه‌ندامه‌كانی بكات كه بڵێت بێده‌نگ بن. له چه‌ندین پرسی تر له كوردستاندا ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی كردووه كه لانیكه‌م لایه‌نگری هیچ لایه‌ک نه‌كه‌ن و چونكه په‌یوه‌ندیدار نییه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بووایه لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو له بابەتی پشگیری لە کاندیدی سەرۆک کۆماری تورکیا بێلایه‌نم ده‌كردن و بێده‌نگم ده‌كردن، ده‌موت ئه‌و بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به ناوخۆی توركیاوه هه‌یه."
هەڵەدنی پێیوایە مشتومڕی حیزبە ئیسلامیە سیاسیەکان و ئەندامانیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا بریتییە لە "شەڕی بە وەکالەت بۆ خەڵکی تر" و دەڵێت "هیچ پێویست ناكات ئێمه ئه‌م شه‌ڕه بهێنینه ناو ماڵی كوردستان و گه‌نج و لاوانی كوردی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ین. ئێمه پێویستیمان به‌شه‌ڕی ئایدۆلۆژی نییه به‌ڵکو ده‌بێت ناوماڵی كوردی ڕێكبخه‌ینه‌وه."
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە (10/5/2023) 66 کەسایەتی جیهانی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە موسڵمانانی تورکیا کرد دەنگ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بدەن لە هەڵبژاردنەکاندا و دا‌واشیان لە موسڵمانانی دەرەوەی تورکیا کرد بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لە ئەردۆغان بکەن.
لە نێو ئەو کەسایەتییانەدا، چەند کەسایەتییەکی کوردیشی تێدایە لەوانە دکتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کە لە سەرەوەی لیستەکەدایە و دکتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی، بەرپرسی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەرێمی کوردستان.