لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا دوو فەلەستینی دەکوژرێن

سیستەمی دژە مووشەکی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە موشەکەکانی کە لە کەرتی غەززەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵئەدرێن

چەکدارە فەلەستینییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە مووشەکیان لە غەززەوە بەرەو ئیسرائیل تەقاند، دوای ئەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە شەوێکدا ئامانجەکانی جیهادی ئیسلامییان لە ناوچەکە بۆردومان کرد، ئەمەش لەکاتێکدا توندوتیژی لە پێنجەمین ڕۆژی شەڕدا ناو کەناری ڕۆژئاوای گرتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر جەرگەی شاری نابلوس لە باکووری کەرنارئ ڕۆژئاوا کە شەڕ و پێکدادانەکانی تێدا سەریهەڵدابوو، دوو فەلەستینی کوژران.
پێشتریش سوپا ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، لە ئۆپەراسیۆنەکانی پێش بەیانی لە غەززە فڕۆکەکان لە ناوەندەکانی فەرماندەیی جیهادی ئیسلامی و موشەکهاوێژەکانیان داوە. گرتە ڤیدیۆییەکان تەقینەوە و هەوری ڕەش و دوکەڵی لە شوێنە بۆردومانکراوەکان نیشاندا.

دوای چەند کاتژمێرێک چەکدارانی غەززە موشەکیان تەقاند کە ئیسرائیلییەکانی لە کۆمەڵگە سنوورییەکان ناچارکرد بەرەو پەناگەی بۆردومانکردن ڕابکەن . لە ناوخۆی ئیسرائیلدا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی گیانی نەبووە.
میسر هەوڵی نێوەندگیری بۆ ئاگربەست بۆ دوایین سەرهەڵدانی توندوتیژی دەدات، کە تا ئێستا لانیکەم 33 فەلەستینی و ئیسرائیلییەکیش کوژراون. لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 140 فەلەستینی و لانیکەم 19 ئیسرائیلی و بیانی گیانیان لەدەست داوە.
بەرپرسێکی فەلەستینی کە ئاشنایە لە دانوستانەکانی ئاگربەست، بە "ئاڵۆز" و "توند" وەسفی کرد، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە قاهیرە فشار دەخاتە سەر هەوڵەکانی.

لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستا شەش فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی کوژراون، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل هەڵمەتێکیان دژی ئەو گروپە دەستپێکرد.

جیهادی ئیسلامی کە گەورەترین گروپی چەکدارە لە غەززە لە دوای حەماسی ئیسلامیی دەسەڵاتدار، لەو کاتەوە زیاتر لە هەزار موشەکیان تەقاندووە کە هەندێکیان لە قووڵایی ئیسرائیلی داوە. ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تەلئەبیب لە شوقەیەکدا، ژنێک گیانی لەدەستدا.

لانیکەم چوار ژن و شەش منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەست داوە، کە ناوجەیەکی هەژاری کەنار دەریایە و لە ساڵی 2007ەوە لەلایەن ئیسرائیل و میسرەوە گەمارۆدراوە، ئیسرائیلیش دەڵێت چوار فەلەستینی بەهۆی موشەکەکانی غەززە کە بە هەڵە تەقێنراون کوژراون، کە جیهادی ئیسلامی ڕەتیکردووەتەوە.

لەلایەکی ترەوە تزاچی هانێگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، تاقمی چەکداریی فەلەستینی جیهادی ئیسلامی شەش هەزار مووشەکیان لە جبەخانەکانیدا هەیە و حەماسی ئیسلامیش چوار ئەوەندەی ئەو موشەکانەی هەیە.

هانێگبی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل زیاتر سەرنجی لەسەر تەقەکردنە لە چەکدارانی غەززە لە ئێستادا نەک گەیشتن بە ئاگربەستێک کە کۆتایی بە دوایین خولی شەڕی سنووربەزێن دەهێنێت کە لە سێشەممە دەستیپێکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز