کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی گۆشتی ماسی چاپکراوی سێ ڕەهەندی دروست دەکات

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی دەڵێت، یەکەم توێژی ماسی ئامادەکراوی بۆ برژاندن بە شێوەی سێ ڕەهەندی چاپکردووە بە بەکارهێنانی خانەی گیانداران کە لە تاقیگەیەکدا گەشەیان کردووە.

گۆشتی مانگا و مریشک کە لە تاقیگەدا گەشەیان کردووە، سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە وەک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەو پرسانەی ژینگە کە پەیوەندییان بە کشتوکاڵەوە هەیە. بەڵام کەم کۆمپانیا هەیە بەدوای خواردنە دەریاییە گەشەسەندووەکانی تاقیگەدا دەگەرێت.

کۆمپانیای ستیکهۆڵدەری خۆراکی ئیسرائیل لەگەڵ کۆمپانیای گۆشتی ئومامی بنکە لە سەنگافورە کاریان کردووە بۆ دروستکردنی توێژی گۆشتی ماسی.

گۆشتی ئومامی خانەکانی جۆرێک لە ماسی وەردەگرێت کە پێی دەوترێت گروپەر و گەشەیان پێدەکات بۆ ماسولکە و چەوری. پاشان کۆمپانیای Steakholder Foods زیادیان دەکات بۆ 'بایۆ-ئینک' کە لەگەڵ پرینتەری تایبەتی سێ ڕەهەندی کاردەکات. ئەنجامەکەی توێژێکی تەنگە کە تایبەتمەندییەکانی ماسییە گیراوەکانی دەریا کۆپی دەکات.

ئومامی هیوادارە ساڵی داهاتوو یەکەم بەرهەمی خۆی بخاتە بازاڕەوە. سەنگافورە یەکەم دەبێت، پاشان وڵاتانی وەک ئەمریکا و ژاپۆن دوای ڕەزامەندی فەرمی.

ماسییە گەشەسەندووەکانی تاقیگە لە پرۆسەیەکدا پەرەی پێدەدرێت کە بە چاندنی خانە ناسراوە. چاندنی خانە بە تەنیا هێشتا تێچووی زۆرە بۆ ئەوەی لەگەڵ تێچووی خواردنە دەریاییە باوەکان بگونجێت. کەواتە بۆ ئێستا خانەی ماسییەکان لەگەڵ پێکهاتە ڕووەکییەکان لە ڕەنگی بایۆلۆجیدا تێکەڵ دەکرێن.

قاپێکی شووشەیی لەناو پرینتەری سێ ڕەهەندیدا دەجووڵێت، توێژی سپی لەگەڵ هەر تێپەڕبوونێکدا بارستە دروست دەکات. وەک ماسی ئاسایی بە ئاسانی لەیەک دەبێتەوە. کاتێک سور دەکرێتەوە و بەهارات دەکرێت، سەختە جیاوازیەکەی بزانرێت.

ئاریک کاوفمان لە کۆمپانیای خۆراکی ستیکهۆڵدەر دەڵێت "لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئاڵۆزی و ئاستی ئەم بەرهەمانە بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها ئەو تێچوونانەی نرخی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانیانەوە کەم دەبێتەوە".

پرۆسەکە لە چاو بەرهەمهێنانی گۆشتی مانگا سادەترە، بەڵام هەندێک کێشەی هەیە. خانە بنەڕەتییەکانی مانگا زۆر لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. بەڵام زۆر کەمتر لەبارەی ماسیەوە دەزانرێت.

سەرۆکی کۆمپانیای ئومامی، میهیر پەرشاد دەڵێت "دەبێت بزانین خانەکان حەزیان لە چییە، چۆن پێیان خۆشە گەشەبکەن".

پێرشاد ووتیشی "دەتوانن بیخەنە بەرچاوتان، ژمارەی زاناکان کە کار لەسەر بایۆلۆجی خانە بنەڕەتییەکانی ماسی دەکەن، بەشێکی کەمن لەوانەی کار لەسەر خانەکانی ئاژەڵ و خانەکانی مرۆڤ دەکەن".

پێرشاد وتی "ئومامی پرۆسەیەکی بۆ مارماسی و ئیل دۆزیوەتەوە و هیوادارە لە چەند مانگی داهاتوودا سێ جۆری دیکەی مەترسی نەمانیان لەسەرە زیاد بکات".

لەبەرچاوگرتنی تێچوونی نرخی ماسی لە دەریاوە گرفتێکی سەرەکیە.

پەرشاد دەڵێت "کۆمپانیاکە دەیەوێت کڕیاران بەرهەمەکەیان هەڵبژێرن "بە پشتبەستن بە چۆنێتی تام و چێژ و چی دەتوانێت بۆ جیهان و ژینگەی هەسارەکە دەستەبەر بکات".

دەشڵێت "دەمانەوێت تێچوون وەلانێین وەکو ڕەچاوکردن".

سەرچاوە /ڕۆیتەرز