بەڕێوبەرایەتی ئەندازیارانی سوپای ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی خاوێنکردنەوەی زەوی بۆ کیسەڵە دەریاییەکان لە ویلایەتی جۆرجیا. خاوێنکردنەوەی زەوی بریتیە لە پرۆسەی لابردنی خۆڵ لە ڕێڕەوی ئاوەکان.
ئاژانسەکە ڕۆژی هەینی بڕیارەکەی خۆی ڕاگەیاند. دوای ماوەیەکی کەم، گروپی ناوخۆیی قازانج نەویست 160 کیلۆمەتر ڕێوشوێنی یاسایی خۆی ڕاگرت کە ئامانج لێی وەستاندنی خاوێنکردنەوەی زەوی بوو.
کاترین ڕیدلی، جێگری سەرۆکی گروپەکە، وتی "ئێستا بەرێوبەرایەتی ئەندازیاری سوپا پابەند بووە بەو کارەی کە داوامان کردووە، بۆ گەڕانەوە و پێداچوونەوە بە زانستەکەدا".
گوتیشی، زانستەکە دەریدەخات کە تێکچوونی زەوی ژینگە، کیسەڵە دەریاییەکان دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ووتی ئەوە هەڕەشە لە پێشکەوتنی چەندین ساڵ لە پاراستنی ژینگە لە جۆرجیا دەکات.
ئەو ڕێوشوێنە یاساییەی ئێستا ڕاگیراوە لە مانگی 12ی ساڵی 2022 دەستیپێکردووە. بەڵام ژینگەپارێزان لە ساڵی 2021ەوە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەیان کردووە. لەو ساڵەدا بەڕێوبەرایەتی ئەندازیاری سوپا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە سیاسەتێک دەهێنێت کە سنووردارکردنی خاوێنکردنەوەیە لە ناوچە کەشتیوانیەکان لە وەرزی دانانی هێلکەی کیسەڵە دەریاییەکان. قەدەغەکردنی وەرزی لە ساڵی 1991ەوە دەستی پێکردبوو.
ئەو پەمپە بەهێزانەی کە پێویستن بۆ لابردنی لم و لیتاوەکە مەترسیدارن. دەتوانن ئاژەڵەکان ئازار بدەن و بیانکوژن. زۆرێک لە کیسەڵە مێینەکان مانگەکانی گەرما لەو ناوچانە بەسەر دەبەن کە خاوێنکردنەوەی زەوییان تێدا ئەنجام دەدرێت. بۆیە فەرمانی ساڵی 1991 کۆتایی بە خاوێنکردنەوە هێنا لەو ماوەیەدا.
پارێزەران ئەو سیاسەتە بە یارمەتیدانی کیسەڵە دەریاییەکان دەزانن بۆ پەرەسەندن و هەڵکشانی ژمارەکانیان.
بەرێوبەرایەتیەکە بەرپرسیارە لە پاک ڕاگرتنی ڕێڕەوی ئاوی کەشتیوانی. لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە توێژینەوەیەکی تەواوتر دڵنیای دەداتە ڕای گشتی و حکومەت و هەموو ئارەزومەندان کە بەشدارن لە تاقیکردنەوەکەدا. سەرباری ئەمەش دەڵێت، لێکۆڵەران تەماشای هەموو کاریگەرییە ئەگەرییەکانی هەڵکەندن لەسەر مرۆڤ و سروشت دەکەن.
لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، خاوێنکردنەوەی زەوی لە جۆرجیا و لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور و باشوور، لە نزیکەی مانگی 12 تا مانگی 3 ئەنجام دەدرێت. کیسەڵە دەریاییە زەبەلاحە کەللە گەورەکان کە لەلایەن فیدراڵیەوە پارێزراون بەزۆری لە مانگی 5ەوە دەست دەکەن بە دانانی هێلکەکانیان لەو ناوچەیەدا. ژمارەیەکی کەمتر لە کیسەڵە دەریاییەکانی سەوز و Kemp’s ridley کە لە مەترسی لەناوچووندان، هەمان کار دەکەن.
بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سنووری خاوێنکردنەوەی وەرزیی وەک پێویست نەماوە. دەڵێت ژمارەی کیسەڵە دەریاییەکان بە ڕادەیەکی پێویست بووژاونەتەوە، ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی ماسیگرتنی دەریایی دەکات لە ساڵی 2020دا. ڕاپۆرتەکە دەڵێت، ژمارەی کیسەڵە دەریاییە پارێزراوەکان دەتوانن بەرگەی ئەو 150 مردنە بگرن کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی خاوێنکردنەوە بە درێژایی ساڵ.
هەروەها بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی ئەندازیاری سوپا ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە قەدەغەکردنەکە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی پیشەسازییەکەدا سەخت دەکات. هەرەوها بەڕێوبەرایەتیەکە دەڵێت کە ئەو ماوەیەی بۆ پاراستنی کیسەڵە دەریاییەکان دیاری کراوە، پێداویستییەکانی ئاژەڵەکانی دیکە پشتگوێ دەخات، وەک نەهەنگی باکووری ئەتڵەسی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەو ئاژەڵە گەورانەی زەریاکان لە زستاندا سەردانی هەمان ئاوەکان دەکەن.
بەرێوبەرایەتی ئەندازیاری سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، نازانن چەند کات دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی ئەو لێکۆڵینەوە فراوانەی کە بەمدوایانە ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوە / AP