یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات کەموکوڕییەکانی هەڵبژاردن چارەسەر بکات

EU Indo-Pacific Ministerial Forum

دیپلۆماتی باڵای یەکێتیی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل ڕۆژی سێشەممە داوای لە تورکیا کرد چارەسەری ئەو کەمکوڕییانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی بکات کە لەلایەن چاودێرانی ئەوروپاییەوە دەستنیشان کراون.

بۆرێل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەنجامە بەراییەکان و دەرەنجامەکانی ئەرکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری هەڵبژاردن (OSCE) و ئەنجومەنی ئەوروپا و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین ئەو کەموکوڕییانەی دەستنیشان کراون چارەسەر بکەن."

هەروەها دەشڵێت "یەکێتی ئەوروپا هەڵبژاردنی شەفاف و گشتگیر و باوەڕپێکراو لە گۆڕەپانێکی یەکساندا بەوپەڕی پێویست و گرنگ دەزانێت."