توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت پاشماوەی بەردبووی ئاژەڵێکی گۆشتخۆر کە 250 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، تەنها لە نیوەی باکووری جیهان دۆزراوەتەوە، هەروەها لە باشووری ئەفریکاش ژیاوە.
ئەو زانایانە هەموویان پەیوەندییان بە ئەفریکای باشوورەوە هەیە. باسیان لە بەردبووەکانی باپیرەیەکی گەورەی شیردەرەکانی ئەمڕۆ کردووە کە ناوی Inostrancevia ئینۆسترانسیڤیایە. ئەو بوونەوەرە تەنها لە ڕێگای بەردبووەکاندا ناسراون کە لە ڕووسیا لە نزیک دەریای جەمسەری باکور دۆزراونەتەوە تا ئەو کاتەی بەردبووە نوێیەکان لە کێڵگەیەک لە ناوەڕاستی باشووری ئەفریکا دۆزرانەوە.
بەردبووەکان ئەوە دەردەخەن کە ئینۆسترانسێڤیا ناوچەی زێدی خۆی بەجێهێشتووە و نزیکەی 12 هەزار کیلۆمەتر لە ماوەی سەدان یان هەزاران ساڵدا جوڵەی کردووە. لەو ماوەیەدا زۆربەی زەوییە گەورەکانی جیهان بەیەکەوە گرێدراوبوون کە زانایان پێی دەڵێن پەنجیا Pangea.
ئینۆسترانسێڤیا ئاژەڵێک بوە گۆشتخۆر لە ژینگەی باشووری ئەفریکا ژیاوە، دوای نەمانی چوار جۆری دیکە ئەویش نەماوە.
کریستیان کامێرەر زانای مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی کارۆلینای باکوورە دەڵێت "بەڵام لەوێ زۆر بەرگەی نەگرتووە". کامێرەر لێکۆڵینەوە لە بەردبووەکان دەکات و نووسەری سەرەکی ئەو توێژینەوەیە بووە کە لە گۆڤاری Current Biology بڵاوکراوەتەوە.
کامێرەر زیاتر دەڵێت "هیچ نەوەیەکی زیندوویان نییە، بەڵام ئەندامی ئەو گرووپە گەورەترن کە پێیان دەوترێت سیناپسیدەکان، کە شیردەرەکان وەک نوێنەری زیندوو لەخۆدەگرن.
کامێرەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئینۆسترانسێڤیا و هەموو ئاژەڵە نزیکەکانی بە کۆمەڵ لەناوچوون لەو ڕووداوەی پێی دەوترێت "مردنی مەزن" . ئەم ڕووداوە لە کۆتایی ئەو کاتەدا ڕوویداوە کە زانایانی زەوی، یان جیۆلۆجیەکان پێی دەڵێن سەردەمی پێرمیان (Permian).
زانایان پێیان وایە نزیکەی 250 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیان لەسەر زەوی لە ژێر فشاردا بووە. هەندێک لە زانایان دەڵێن چالاکیی گڕکانەکان لە ناوچەی ئەمڕۆی ڕووسیا کە پێی دەوترێت سیبیریا پلەی گەرمای زەوی بەرزکردۆتەوە. بۆتە هۆی ئەوەی نزیکەی 90%ی جۆرەکان نەمێنن.
ئینۆسترانسیڤیا بەشێکە لە کۆمەڵێک ئاژەڵ، پێیان دەوترێت پرۆتۆمامال کە تایبەتمەندی هاوشێوەی پەلەوەر و شیردەرەکانیان تێکەڵ کردووە. درێژییەکەی 3 بۆ 4 مەتر بوو و سەرێکی گەورە و درێژی هەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک ددانی زەبەلاح کە بەکاری هێناوە بۆ کوشتن و خواردنی ئاژەڵەکانی تر. ئەگەر ئاژەڵەکان ئەوەندە بچووک بووبن، ئینۆسترانسێڤیا بە تەواوی قووتی داون.
ئینۆسترانسیڤیا بە شێوەیەکی جیاواز لە هەردوو پەلەوەر و شیردەرەکان پێکهاتوون بەڵام بۆ پرۆتۆمامالەکان سەرەتایەکان ئاسایی بوون. بە شێوەیەک خۆی بەرزکردۆتەوە کە نە وەک پەلەوەر تەخت بووبن بە سەر زەویدا و نە وەک شیردەرەکان باڵا بەرز وەستاوە. هەروەها ماسولکەکانی دەموچاوی نەبوو کە لە شیردەرەکاندا دەبینرێن و شیری بەرهەم نەهێناوە.
کامێرەر پرسیار دەکات "ئایا ئەم ئاژەڵانە موویان هەبووە یان نا؟، تا ئێستاش پرسیارێکی بێ وەڵامە."
لەناوچوونی بە کۆمەڵ لە ماوەی نزیکەی یەک ملیۆن ساڵدا ڕوویداوە. بۆتە هۆی سەرهەڵدانی دایناسۆرەکان لە سەردەمی ترایاسیدا بووە دوای ئەوە.
زاناکان دەڵێن، ئەو ئاژەڵانەی گۆشتخۆر بوون کاریگەری لەناوچوونیان لەسەرە، چونکە زۆرترین خۆراک و پانتایییان پێویستە.
هەروەها توێژەران دەڵێن "لێکچوون لە نێوان لە ناوچوونی بە کۆمەڵ لە سەردەمی پێرمیاندا و کێشەی گۆڕانی کەشوهەوای لە ئەمڕۆدا دەبینن.
پیا ڤیگلیێتی لە مۆزەخانەی فیڵد لە شیکاگۆ، یارمەتی نووسینی توێژینەوەکەی داوە. دەڵێت "بە پێچەوانەی ئەو ئاژەڵانەی کە لە سەردەمی پێرمیاندا پێش ئێمە هاتوون، لە ڕاستیدا توانای ئەوەمان هەیە کارێک بکەین بۆ ئەوەی ئەم جۆرە قەیرانەی ئیکۆسیستەم دووبارە نەبێتەوە".
سەرچاوە / ڕۆیتەرز