زاناکان زریان لەسەر جەمسەری ئۆرانۆس دەستنیشان دەکەن

ئۆرانۆس هەسارەی حەوتەم لە کۆمەڵەی خۆردا، جیهانێکە بە نهێنی دانراوە. نزیکەی 40 ساڵ لەمەوبەر تەنها جارێک لە نزیکەوە لەلایەن کەشتییەکی ئاسمانی ناسا کە بەلایا تیپەرێ لە نزیکەوە بینرا، هەسارەکە هێشتا زۆر نهێنی دەپارێزێت.

بەڵام چاودێریە نوێیەکان تێگەیشتنێکی تەواوتر لە کەشوهەوای ئەو دەخەنەڕوو. ئەم تێبینیانە کە لە تەلەسکۆپێکەوە بینراوە دەکەوێتە شاری نیو مەکسیکۆ، بریتین لە دۆزینەوەی باهۆزێک لە جەمسەری کە ناوەندەکەی چارەکێک بە تیرەی زەوی دەپێورێت.

ئۆرانۆس جۆرە هەسارەیەکە بە زەبەلاحێکی سەهۆڵ ناسراوە، هاوشێوەی هەسارەی دراوسێی نەپتون. زانایان توانیان زیاتر لە جاران بە قووڵی تەماشای بەرگەهەوای ئۆرانۆس بکەن. هەروەها دۆزینەوەکان توانیان وێنەی هەسارەیەک بکێشن کە نائاساییترە لەوەی پێشتر ناسراوە.

ئەلێکس ئاکینز لە تاقیگەی پاڵنەری مووشکی ناسا لە کالیفۆرنیا، نووسەری سەرەکی ئەو توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری توێژینەوەی جیۆفیزیکدا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "لە کاتێکدا نەپتون و ئۆرانۆس لەیەک دەچن ئۆرانۆس هەندێک تایبەتمەندی زۆر بیوێنەی هەیە".

ووتیشی "لە سەر لا دەخولێتەوە. و تەنانەت ئەو کاتەش، کێڵگە موگناتیسیەکەی هێشتا لەگەڵ هێڵیدا لە خولانەوەیدا، سووڕانی بەرگەهەوا و دەردانی گەرمی ناوەوە لاوازتر لە نەپتون دەردەکەوێت، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک تایبەتمەندی و زریانی هەیە".

ئۆرانۆس سێیەم گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرمانە. تیرەکەی نزیکەی 50 هەزار و 700 کم دەبێت و ئەوەندە گەورەیە کە 63 زەوی لەناویدا جێی ببێتەوە. ئۆرانۆس بە دووری نزیکەی 2.9 ملیار کم بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، کە نزیکەی 20 هێندەی زەوی زیاترە. یەک خولگە 84 ساڵ دەخایەنێت.

کەوتنە سەرلای نائاسایی وا دەکات ئۆرانۆس وەک تۆپێکی خولاوە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە.

توێژەران تەلەسکۆپی زۆر گەورەی ئەرایان لە نیو مەکسیکۆ بەکارهێناوە بۆ بینینی ژێر هەورەکان لە بە شی سەرەوەی بەرگەهەوادا و کەڵکیان وەرگرتووە. ئەوان هەوای جوڵاویان لە جەمسەری باکوور دۆزیەوە کە گەرمتر و وشکترە، ئەمەش بەڵگەیە بۆ زریانێکی بەهێز. توێژەران توانیان قەبارەی ناوەندی زریانەکە بخەمڵێنن بەڵام تەواوی تیرەی زریانەکەیان بۆ نەخەمڵێنرا. ئەگەری ئەوە هەیە کە پانتایی زریانەکە لە زەوی فراوانتر بێت.

توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە باهۆزەکانی جەمسەر لەسەر زۆرێک لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرمان بوونیان هەیە - هەموو هەسارەکان جگە لە زاوە و مانگی کەیوان تایتان.

زۆربەی بارستەی ئۆرانۆس شلەیەکە لە پێکهاتەی سەهۆڵاوی - ئاو و میتان و ئامۆنیا. ئۆرانۆس بە دوو کۆمەڵە ئەڵقە دەورە دراوە و 27 مانگی بچووک بەدەوریدا دەسوڕێنەوە. بەرگەهەواکەی ساردترینە لە نێوان هەشت هەسارەکەدا، لەوانەش نەپتون دورترین هەسارە.

تاکە بەیەکەشتنی نزیک لە نێوان ئۆرانۆس و کەشتییەکی ئاسمانیدا کاتێک بوو کە فڕۆکەی ڤۆیجەر2 لە ساڵی 1986دا بەلایدا تێپەڕی.

ئاکینز سەبارەت بە ئۆرانۆس وتی" زۆر پرس هەیە کە نەزانراون، لەوانە چۆن کەوتۆتە سەرلا؟ ئایا بەڕاستی ناوەوەی سەهۆڵاویترە لە زەبەلاحە گازیەکانی (ناهی وکەیوان)؟ بۆچی جەمسەرەکەی زۆر وشکترە لە هێڵی کەمەرەی؟ ئایا مانگەکانی خولگەی ئۆقیانوسیان هەیە؟".

سەرچاوە / ڕۆیتەرز