لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا ، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە دۆسیەکەی دەربڕی.
ڕۆژی سێشەممە دادگای مافی مرۆڤ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە مافی ئازادی ڕادەربڕینی بایدەمیر پێشێل کراوە و تورکیای بە بڕی 16 هەزار یۆرۆ سزادا.
لە ساڵی 2017دا بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی وشەی 'کوردستان' لە پەرلەمان سزا درا.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە کە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای بە مێژووییی ناودێر کرد و گوتی "لە تورکیا، لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر لە لایەن دادگاکانەوە دادگایی کراون، سزا دراون، ئەشکەنجە دراون، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سزای قورسی دارایی دراون لەسەر بەکارهێنانی وشەی کوردستان."
گوتیشی "دانپێدانەنان بە کوردستان لە پەرلەمانی تورکیا تەنیا پێشێلکردنی مافی قسەکردن نەبوو، بەڵکو نکوڵیکرن بوو لە 40 ملیۆن کورد.
دەشڵێت "بە بۆچوونی من چیتر ناتوانرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە لە هەمو باکوری کوردستان، لە تورکیا کەسێک بەهۆی ناوی کوردستان دادگایی بکرێت و سزا بدرێت. چونکە بڕیاری ئەوروپا وەک بڕیاری باڵای تورکیا وایە و دەبێت هەموو دادگا و خەڵک ڕێز لەم بڕیارە بگرن."
پێشتر دادگای مافی مرۆڤ بڕیاری بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و عوسمان کاڤالا چالاکوانی تورکیا دابوو، بەڵام تورکیا گوێی بەو بڕیارانە نەدا و ئازادیانی نەکرد.
ئا دەکرێت ئەم بریارە کاربکاتە سەر بڕیارەکانی پێشووتریش؟ عوسمان بایدەمیر لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ئەوە پرسیارە و چەندین پرسیاری تریش دەداتەوە.
دەقی وتووێژەکە:
Your browser doesn’t support HTML5