دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد: یاسای ئەمەریکا بەسەر هەموو کەسێکدا بە یەکسانی جێبەجێدەکرێت تەنانەت بەسەر سەرۆکی ئەمەریکاشدا

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە لە مەیامی لە بەردەم دادوەری فیدراڵی ئامادەبوو و خۆی بە تاوانبار نەزانی لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ڕووبەڕووی کرانەوە، لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەیان بەڵگەنامەی نهێنی ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا بردبوو، دوای ئەوەی کۆشکی سپی بەجێهێشت و ڕێگری لە هەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بەڵگەنامانە.

ترامپ تۆمەتبارکردنەکەی بە مەبەستی سیاسی ناودێر دەکات و تەنانەت بە " گۆشەگیرییەکی خراپ " لەلایەن "بەشی نادادپەروەری ئیدارەی بایدن کە وەک چەک بکارهاتووە" ناودێری کردوووە و بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر سزاش بدرێت.

دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد، پڕۆفیسۆری فەلسەفە لە یونیەن کۆلێج لە نیویۆرک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "دیارە ئەو وەک بەرگریکردن لەخۆی و هاوکات تیمی ترامپ و گروپەکەی و هەموو ئەو بەرەیەی کە هاوسۆزن لەگەڵ ترامپدا زیاتر هەوڵدەدەن ئەو جۆرە پەلامارە بەکاربهێنن وەکو بەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن."

هەروەها دەشڵێت "دەستێوەردانی سیاسی لە کاروباری یاسایی و دادگاکانی ئەمەریکا لە ئارادا نییە."

جەختیشی لەوە کردەوە "یاسای ئەمەریکا بەسەر هەموو کەسێکدا بە یەکسانی جێبەجێدەکرێت تەنانەت بەسەر سەرۆکی ئەمەریکاشدا"

ترامپ بووە بە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە ڕووبەڕووی دادگای فیدراڵی ببێتەوە. هەفتەی ڕابردوو دەستەی باڵای سوێندخۆران لە میامی بە 37 تۆمەتی پەیوەست بە گوایە مامەڵەکردنی هەڵەی لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکاندا بە تاوانباریان زانی.

ئەو بەڵگەنامانەی کە ترامپ تۆمەتبارە بەوەی لە کۆشکی سپی بردوویەتی، بەشێک بوون لە بەڵگەنامە هەرە نهێنییەکانی حکومەت. بەپێی ئەو تۆمەتانە کە رووبەرووی کروەتەوە، زانیارییان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا و ئەگەری لاوازی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە بەرامبەر هێرش و پلانەکانی وەڵامدانەوەی تێدابووە. لە تۆمەتنامەکەدا باس لەوەش کراوە، ئاشکراکردنی ئەو نهێنیانە دەتوانێت ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە.

دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لگەڵ دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد:

Your browser doesn’t support HTML5

دکتۆر سەڵاحەدی ئەحمەد