بەرپرسێکی بەلجیکا بەهۆی سەردانەکەی سەرۆکی شارەوانی تاران دەست لەکاردەکێشێتەوە

پاسکال سمێت,بەرپرسێکی ناوچەیی بەلجیکا بۆ برۆکسل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، 18 ی 6 ی 2023

بەرپرسێکی ناوچەیی بەلجیکا بۆ برۆکسل، پاسکال سمێت، ڕۆژی یەکشەممە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە پاش ئەوەی بەهۆی میوانداریکردنی شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی شارەوانی تاران، ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا.

وازهێنانی سمێت سێ ڕۆژ دوای ئەوە بوو کە هادجا لەهبیب وەزیری دەرەوەی بەلجیکا تۆمەتباری کرد بە "تێکدانی ناوبانگی" پایتەخت بە ڕێگەدان بە شاندێکی ئێرانییەکان و شاندێکی ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شارەکان لە بروکسڵ، کە کۆنگرەی سەرۆک شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی جیهانە.

سمێت نوێنەری دوڵەتیی بروکسڵ بۆ شارستانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستلەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەکرد، هەستی کردووە پێویستە دەستبەرداری کارەکەی بێت پاش ئەوەی ئیمەیلێک لە ئۆفیسەکەیەوە ئاشکرای کرد کە لە دەمی سەردانەکەی سەرۆکی شارەوانی تاران عەلی ڕەزا زاکانی و دوو کاربەدەستی ڕووسیاییدا، حکومەتی ناوخۆیی شارە تیچووی گەشتەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

سمێت سوور بوو لەسەر ئەوەی "وەکو کەسایەتی هەڵەی نەکردووە"، وتی بە بێ ئەوەی ئەو ئاگای لێ بێت یەكێک لە ئەندامانی سفاکەی ئەو کارەی کردووە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و بەلجیکا ئاڵۆزن.

بەلجیکا مانگی ڕابردوو دیپلۆماتکارێکی ئێرانی ئازاد کرد کە بە تۆمەتی تیرۆر زیندانی کرابوو بەهۆی پیلانگێڕی بۆ تەقینەوەیەک لە گردبوونەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی پاریس لە ساڵی 2018، لە بەرامبەردا تاران کرێکارێکی فریاگوزاری بەلجیکی و سێ ئەوروپی دیکەی ئازاد کرد.

زانکانی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ فەرمانڕەوایانی ئێران هەیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە کە پێشتر سەرۆکایەتی یەکەی بەسیجی ئەو سوپایەی دەکرد.


وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ئاماژەی بەوەشکرد، سمێت سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، پێداگری لەسەر وەرگرتنی ڤیزە بۆ زاکانی و 13 ئەندامی دیکەی شاندی ئێران کردووە.