ئیسرائیل دەڵێت گروپێکی شیعە لە عێراق ژنێکی ئیسرائیلی گرتووە

ئۆفیسی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەو کەسایەتییە ئەکادیمییەی ئیسرائیلی و ڕووسیاییەی کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە عێراق بێسەروشوێن بوبوو، لە ژیاندا ماوە.

بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، ئەو ئەکادیمیستە ناوی ئەلیزابێت سەرکۆڤە و گروپێکی شیعە بە ناوی کەتایب حزبوڵا دەستگیریان کردووە.

سەرکۆڤ بۆ لێکۆڵینەوە لە زانکۆی پرینستۆن لە ئەمەریکاوە چووە بۆ عێراق، بەڵام بۆ ماوەیەک هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو ژنە نەبوو.

ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەو خانمە بە پاسپۆرتی ڕووسیایی چووەتە نێو عێراقەوە.

نوسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئەلیزابێت سەرکۆڤ لە ژیاندایە و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە سەلامەتی.